زاری كرمانجی وادەی كردنەوەی بەشی ساڵیانەی ئۆتۆمبێل ئاشكرا دەكات

زاری كرمانجی وادەی كردنەوەی بەشی ساڵیانەی ئۆتۆمبێل ئاشكرا دەكات

پشتیوان كەریم – سۆران
ئەگەرچی زیاتر لە ساڵێكە رەزامەندی كردنەوەی بەشی ساڵیانەو بەناو كردنی ئۆتۆمبێل بۆ شاری سۆران دەرچووە، بەڵام تائێستا نەكراوەتەوەو گوتەبێژی پۆلیسی سۆرانیش وادەی كردنەوەی ئاشكرا دەكات.
راید دلاوەر لەتیف، گووتەبێژی هاتووچۆی سۆان بەزاری كرمانجی راگەیاند " زیاتر له‌ساڵیَە رەزامەندی كردنەوەی بەشی ساڵیانەو بەناو كردنی ئۆتۆمبێل لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران دەرچووە، بەڵام هۆی نەبوونی شوێنی گونجاو تا ئێستا دەرفەتی كردنەوەی نەبووە، ئەگەرنا لە رووی ستاف و كاروبارەكانی دیكەی ئیداری گرفتێكی واینییە".
ئەوەشی ئاشكرا كرد " كاركردن لە بینایەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران، لە قۆناغی كۆتایدایەو پێدەچێت بۆ دوو مانگی دیكە تەواو بێت و ئەوكات بەشی ساڵیانەو بەناو كردنی ئۆتۆمبێل لەناو بینیاكەمان بكرێتەوەو بخرێتە خزمەتی هاووڵاتیانی هەرچوار قەزاكانی دەڤەری سۆران.

زۆرترین بینراو