زاری كرمانجی چارەنووسی موچەی چاودێری خێزان ئاشكرا دەكات

زاری كرمانجی چارەنووسی موچەی چاودێری خێزان ئاشكرا دەكات

زاری كرمانجی – سۆران: ماوەی چوار ساڵە سوود مەند بووانی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی موچەی مانگانەیان پێنەدراوە و چاوەڕوانی موچە دەكەن، ئەمەش نیگەرانی لای ئەو كەسانە درووست كردووە كە موچەیان راگیراوە و هاووڵاتییەكیش دەڵێ " لە هەموو وڵاتان حكومەت بژێوی ژیانی ئەو كەسانە دابین دەكات كە بێسەرپەرشتن یاخود پیر و پەككەوتەن و یان هیچ سەرچاوەیەكی داهات و موچەیان نییە یا توانای خۆ بەخێوكردنییان نییە، بەڵام حكومەتەكەی ئێمە دەستی بۆ بە بڕینی موچە 150 هەزاریەكەی ئێمە درێژ كرد .
لە نێو ئەو كەسانە كە موچەیان راگیراوە كەسانی بەساڵاچوو، پیر و پەككەوتە و مناڵانی بێسەرپەرشت و بێوەژن و كچی قەیرە و نەخۆشی تێدایە، ئەوان دووای چەند ساڵێك هێشتا بێ هیوا نەبوونە و ئومێدییان بەو كابینەیەی حكومەت هەیە بۆ گەڕانددنەوەی موچەكانییان ، هاوولاتییەكیش دەڵێ" لە هەموو وڵاتان بژێوی ژیانی ئەو كەسانە دابین دەكرێت كە بێسەرپەرشتن یاخود پیر و پەككەوتە و كەمدەرامەتن و توانای خۆژیاندنییان نییە، زاری كرمانجی لە بەدوواداچوونێكدا زانیاری لەبارەی كات و ساتی گەڕاندنەوەی موچەی ئەو توێژە دەخاتەڕوو .
بەپێی تازەترین ئامار لە وەزارەتی كار دەست زاری كرمانجی كەوتووە، ( 81 ) هەزار كەس سوودمەندبووی چاودێری خێزانە و لەگەڵ ( 109 ) هەزار كەسی خاوەن پێداویستی تایبەت و كەم ئەندام لە وەزارەتی كار موچە وەردەگرن، چاودێرانی خێزان چوار ساڵە موچەی مانگانەیان كە ( 150 ) هەزار دینارە وەریان نەگرتووە، شایەنی باسە، حكومەت بۆ دابین كردنی موچەی مانگانەی چاودێری خێزان پێویستی بە زیاتر لە ( 12 ) ملیار دینار هەیە.
مریەم حاجی ئافرەتێكی دانیشتووی شارەدێی دیانایە لە سۆران بە زاری كرمانجی گووت" لە هەموو وڵاتان حكومەت بژێوی ژیانی ئەو كەسانە دابین دەكات كە بێسەرپەرشتن یاخود پیر و پەككەوتەن و یان هیچ سەرچاوەیەكی داهات و موچەیان نییە یا توانای خۆ بەخێوكردنییان نییە، بەڵام حكومەتەكەی ئێمە بەهۆی تێكەوتنی تەنگەژەیی دارایی دەستی بۆ بە بڕینی موچە 150 هەزاریەكەی ئێمە درێژ كرد، بەراستی ئەوە ستەمێك بوو دەرهەق بە ئێمەی كەمدەرامەتان كرا ، ئێستەیش باری ئابووری حكومەت باشتر بووە داواكارین هەرچی زووە ئەو بڕە موچەیەمان پێ بدرێت چونكە تا رادەیەك ژیانی ئێمەی سوك كردبوو.
داود سلێمان هاووڵاتییەكی تەمەن 70 ساڵانی دانیشتووی سۆرانە و یەكێكە بووە لە سوود مەند بووانی چاودێری خێزان بە زاری كرمانجی گووت" بە لە بەرچاوگرتنی دۆخی دارایی و ژیان و گوزەرانمان ساڵانی پێشتر حكومەتی هەرێم مانگانە موچەیەكی 150 هەزار دیناری بەناوی چاودێری خێزان پێدەداین، بەو بڕە پارەیە تا رادەیەك ژیانمان پێدەگوزەرا، بەڵام ماوەی چوار ساڵ زیاترە حكومەتی هەرێم موچەی ئێمەی بڕیوە و تائێستاش نازانین هۆكارەكەی چییە لەكاتێكدا لە زۆربەی موچە خۆران موستەحەق ترین .داواشی لە حكومەت كرد ژیان و گوزەرانییان لەبەر چاو بگرێت و موچەكەییان بۆ بگەڕێندرێتەوە .
لەلای خۆشیەوە، توران خدر بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند" لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیەكەمان، زیاتر لە 3 هەزار كەسی خاوەن موچەی چاودێری خێزان هەیە و لەگەڵ 6 هەزار خاوەن پێدوایستی تایبەت و كەم ئەندامان، كە ماوەی زیاتر لە چوار ساڵە سوودمەند بووانی چاودێری خێزان موچیان وەرنەگرتووە بەهۆی چاكسازی و هەبوونی تەنگەژەیی دارایی حكومەت موچەكانیان راگرتووە .
بە گووتەی بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سۆران، بەشێكی زۆری ئەو خەڵكەی ناوی هەیە لە چاودێری خێزان و موچەی راگیراوە، موستەحەقی پێدانی موچە و ئەو بڕەپارەیەن، رۆژانە بەهۆی وەنەگرتنی موچەكانیان لەلایەن سوودمەندبوانی چاودێری خێزان رووبەڕی گلەی و گازندە دەبینەوە و پێویستە حكومەت دووای چاكسازی و پاكسازی لە ناوەكانییان موچەی كەسانی پێویست و مستەحەق دابین بكات.
" پێشتر وەزارەتی كار و كار و باری كۆمەڵایەتی فەرمی نوسراوییان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كردووە و داوایی دووبارە خەرجكردنەوەی مووچەی چاودێری خێزانیان كردووە كە لە كات و ساتی تەنگەژەیی دارایی مووچەكانیان راگیراوە " .
ئاریان ئەحمەد گووتەبێژی وەزارەتی كار و كار و باری كۆمەڵایەتی بە زاری كرمانجی راگەیاند" دووای هەوڵێكی زۆر دواجار توانرا موچەی ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتببانە بگەڕێندرێتەوە كە ماوەیەك بوو بەهۆی هەندێ هۆكار راگیرابوو، لە ئێستەشدا لە پلان و پڕۆژەی وەزیری كار و كار و باری كۆمەڵایەتییە موچەی چاودێری خێزان بگەڕێندرێتەوە بەڵام بەسیستەم و رێنوێنی نوێ .
گووتەبێژی وەزارەتی كار دەڵێ " هەموواری كۆمەڵێ رێنمایمان كردۆتەوە بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی موچەی تۆری پاراستنی كۆمەڵایەتیی و خەریكی رێكخستنین، دووای تەواو بوونی پڕۆژەكە بەرز دەكەینەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران هەركارتێك رەزامەندیان دەربڕی بێگومان موچەی مانگانە بەو كەسانە دەدرێت كە موستەحەقی پێدانی موچەن .
دووپاتی كردەوە، لە پلانی وەزارەتماندایە، كەسانی شایستە ئەو بڕە پارەیان مانگانە پێ بدرێت، بۆ نمونە كچێك كەشووی نەكردبێت و بەتەمەن بێ، یا زیندانییەك كە موچەكەی دەبڕێت یان بێ موچە بێ، هەروەها مناڵی بێسەرپەرشت و كەسانی بەساڵاچوو، ئەوانە هەمووی لە پڕۆژەیەكدا كۆكراوەتەوە و ئیشی لەسەر دەكرێت، ئەگەر ئەنجومەنی وەزایران رەزامەند بن لە سەر پڕۆژەكە گەشبینم لە ماوەیەكی نزیك و پێش ساڵی نوێ موچەی ئەو كەسانە بگەڕێندرێتەوە .
زاری كرمانجی بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر دۆخی دارایی و توانای حكومەت بۆ گەڕاندنەوەی هەزاران موچە خۆری تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی، پەیوەندی كرد بە ئەحمەد عەبدوڵڕەحمان گووتەبێژی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بۆ زاری كرمانجی گووتی " گەڕاندنەوە و پێدانی موچە بە سوود مەند بووانی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی پەیوەندی دارە بە وەزارەتی كار، هەركاتێك فەرمانمان پێكرا بێگومان موچەیان پێدەدرێت .
ساڵی 2011 بە بڕیاریك حكومەتی هەرێمی كوردستان موچەی چاودێری خێزان لە 30 هەزارەوە بۆ 150 هەزار دینار زیاد كرد، لە ساڵی 2015ەوە تا ئێستە موچەی ئەو توێژە راگیراوە و هەر بە پێی زانیاریەكانیش لە كاتی بەردەستە بوونی بوددجەی 2019، ئەوا دابەش كردنی موچەی ئەو توێژە دەست پێ دەكاتەوە .

 

بیروڕا

زۆرترین بینراو