زاری كرمانجی چۆنیەتی دابەش كردنی سێ موچە بە پێشمەرگە دەخاتەڕوو 

زاری كرمانجی چۆنیەتی دابەش كردنی سێ موچە بە پێشمەرگە دەخاتەڕوو 

 

تایبەت بە زاری كرمانجی:  وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەینێت، بۆ ئەم مانگە سێ موچە لەسەر یەك بەسەر پێشمەرگە دابەش دەكرێت . 


سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی پێشمەرگە بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند" لیوا هاوبەشەکانی سەر بە  وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ مانگی شوبات سێ مووچە بە یەکەوە وەردەگرن بەبێ لێبڕین واتە موچەی گشتی .


ئەو سەر چاوەی وەزارەتی پێشمەرگە، ئاماژەشی بەوەدا" دووای هەوڵێكی زۆر کێشەی مووچە لە  لیوای ۱۲ی پیادەش چارەسەر کراوە، لە مانگەوە بەبێ لێبڕین مووچەی ئەو لیوایەش دابەش دەكرێت . 

بەپێی زانیاریەكانی دەست زاری كرمانجی كەوتووە،  دابەش كردنی سێ موچە، پێشمەرگەكانی سەر بە یەكەی 70 و 80 ناگرێتەوە .

شایەنی باسە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بە داهاتی نەوتی و نانەوتی ئەمە یەكلای كردۆتەوە كە لە مەودووا هەموو 30 رۆژ جارێك موچەی فەرمانبەران  لە كات و ساتی خۆی دابەش دەكات .

زۆرترین بینراو