زاری کرمانجی دواین زانیاری لەسەر بارودۆخی قامشلۆ بڵاو دەكاتەوە

زاری کرمانجی دواین زانیاری لەسەر بارودۆخی قامشلۆ بڵاو دەكاتەوە

بەرەڤان شاکر
دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، هێزەکانی هەسەدە بەرپەرچی هێرشەکانی تورکیا دەدەنەوە زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن شەڕی نێوان تورکیا و هەسەدە بۆتە شەڕی ئاسمانی، ئەمەش بەتایبەت دوای ئەوەی چەند تانکێکی سەربازی و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا لەلایان هەسەدەوە تێکشکێنران.
بەدرخان جانو، شەڕڤانێکی هێزەکانی هەسەدەیە و لە قامشلۆوە بە زاری کرمانجی راگەیاند: دوای ئەوەی چەند تانکێکی سەربازی و فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکی لەلایان شەڕڤانانەوە تێکشکێنران هاتنی هێزەکانی تورکیا لە سەر زەوی وەستاوە و زیاتر لە ڕێگەی بۆردومانەوە شەڕ دەکات، تا ئێستا تورکیا جورعەتی ئەوەی نییە بێ فڕۆکە شەڕی هەسەدە بکات.
بەدرخان ئاماژەشی بەوەکرد: لە ئێستادا ژن و منداڵەکان ناوەندی قامشلۆیان چووڵکردووە و بەرەو گوند و ئاواییەکانی نزیک چوونە، ئەوەی لەناو قامشلۆ ماوەتەوە تەنها پیاوەکانن و ئەوانیش بەمەبەستی تێکشکاندنی تورکیا ماونەتەوە و بۆ هەر ئەگەرێک ئامادەن و لێرە بێ جیاوازی دەستیان داوەتە چەک بۆ بەرگریکردن لە رۆژئاوای کوردستان.
بەدرخان زیاتر گووتی: سەبارەت بە قوربانییەکان ئامارێکمان لەبەر دەست نییە، بەڵام نزیک کاتژمێر پێنجی ئێوارە سێ موشەک بەر سێ خانو کەوتن، بەڵام زیانی گیانی نەبوون، ئەوەی هەیە زیاتر سڤیلن شەهید و برینداربوونە نەک شەڕڤان.
سەبارەت بە بارودۆخی شەڕڤانان بەدرخان گووتی:" ئێمە هەموو ئامادەکاریەکانمان کردووە و قامشلۆ پڕە لە شەڕڤان و دەبێت هێرشی تورکیا بۆسەر رۆژئاڤای کوردستان ببێتە وانەیەک بۆ تورکیا و چیتر جورئەتی نەبێت بیر لەداگیرکردنی کوردستان بکاتەوە.

زۆرترین بینراو