زاری کرمانجی زیانی بۆردومانەکانی تورکیا لە سیدەکان بڵاو دەکاتەوە

زاری کرمانجی زیانی بۆردومانەکانی تورکیا لە سیدەکان بڵاو دەکاتەوە

موڕشید برادۆستی - سیدەکان: ئەمڕۆ چوارشەمە, فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا گوند و ئاوایەکانی گەلی شێخزادانی سەر بە ناحیەی سیدەکان بۆردومان کردوە و بەو هۆیەوە سێ هاووڵاتی بە سەختی بریندار بوون .

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سیدەکان بە زاری کرمانجی گووت" کاتژمێر 5ی بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی جەنگی تورکیا بۆردومانی سنووری مێرگە ڕەشی لە گەلی شێخزادانی سەر بە ناحیەی سیدەکان کردوە سێ هاووڵاتی کە پیشەیان پێشمەرگەیە بریندار بوون .

بریندارەکان بە ناوەکانی " خۆشەوی میکائیل, مهاجیر میکائیل, جابر خلیل سلیمان" .هەرسێکیان پێشمەرگەی هێزی سیدکانی سەر بە یەکەی هەشتان . بریانیان سەختە لە ئێستەدا لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکیدان لە نەخۆشخانەی ئاشتی سۆران.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشی کرد" پێش ئەوەی بکرێنە ئامانج فڕۆکەجەنگیەکانی تورکیا ناوچەکەی بۆردوومان کربوو , هاووڵاتییەکان بە مەبەستی کوژاندنەوەی ئاگر روویان لە سەرووی گوندەکەیان کردووە لەوکاتەدا فڕۆکەکان بۆردوومانیان دەکات و بریندار دەبن .

سیدەكان كەوتۆتە سێگۆشەی سەرسنووری نێوان وڵاتانی كوردستان، توركیا و ئێران، بە دووری 35 كم لە قەزای سۆران دوورە, خاوەنی 250 گوندە زیاتر لە 100 گوندی بەهۆی بوونی پەكەكە و بۆردومان و تۆپبارانەكانی وڵاتانی دراوسێ ئاوەدان نەكراونەتەوە و لە 20 ساڵی رابردوو بەهۆی پەكەكە و توركیا لە دەڤەری برادۆست دەیان كەس بوونەتە قوربانی".

.

زۆرترین بینراو