زارەتی ئاوەدانكردنەوە پڕۆژە سەرەكییەكانی چوار ساڵی داھاتوو ئاشكرا دەكات

زارەتی ئاوەدانكردنەوە پڕۆژە سەرەكییەكانی چوار ساڵی داھاتوو ئاشكرا دەكات

 

دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "پلان بۆ كاركردنی چوارساڵی داھاتووی ئامادە دەكەین و كۆبوونەوەش لەگەڵ پارێزگاكانی ھەولێر، سلێمانی، دھۆك دەكەین، بۆ دانانی بەرنامەی چوار ساڵی داھاتوو ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، بۆ ئەوەی بتوانین پلانێكی گونجاو دابنێین".

گوتیشی: "كارەكانمان بریتی دەبن لە پێداچوونەوە بە شێواز و دیزاینی دروستكردنی رێگاكان و پڕۆژەكانی نیشتەجێكردن، چونكە لە ساڵی رابردوو چەند پڕۆژەیەك كەموكوڕی ھەبووە، ھەروەھا پلانی دووەمان ھەڵسەنگاندنە بۆ ئەولەویەتی پڕۆژەكان، لەو چوارچێوەیە دەمانەوێت لەم چوار ساڵە، پڕۆژەی ئەو رێگا ستراتیژیانە تەواو بكرێت كە ھەرێمی كوردستان بە پارچەكانی دیكەی كوردستان دەبەستێتەوە، ھەوڵدەدەین بۆ ساڵی 2023 زۆربەی پڕۆژەكانی رێگاوبان تەواو بكرێن".

وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، ئەوەشی خستەڕوو: "بابەتێكی دیكە كە گرنگە لای وەزارەتەكەمان ھێنانی ھێڵی ئاسنینە بۆ ھەرێمی كوردستان، چونكە تێكچوونی زۆربەی رێگاكانی كوردستان بەھۆی نەبوونی رێگای ئاسنینەوەیە، رێگای ئاسنین دەتوانرێت بۆ بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەكاری بێنین، بۆیە ئەوە یەكێك دەبێت لە كارەكانی پلانی چوارساڵی داھاتوومان. جگە لەوەش دەمانەوێت رێگاكان بپارێزرێن و رێگا كۆنەكان چاكبكرێنەوە، بۆ ئەوەی خراپتر نەبن كە چاكبوونەوەیان پێویستی بە پارەی زیاتر ھەبێت".

دانا عەبدولكەریم، راشیگەیاند: "لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بە گرنگییەوە باس لە تەواوكردنی رێگا دووسایدەكان دەكەین، بۆ ئەوەی لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەوانەی پێویستیان بە نۆژەنكردنەوە ھەیە نۆژەن بكرێنەوە".

زۆرترین بینراو