كۆرۆنا ده‌خرێته‌ ژێر نه‌شته‌رى لێكۆڵينه‌وه‌و توێژينه‌وه‌ى زانستى

كۆرۆنا ده‌خرێته‌ ژێر نه‌شته‌رى لێكۆڵينه‌وه‌و توێژينه‌وه‌ى زانستى

وەزارەتی تەندروستی و زانكۆی سۆران توێژینەوەی زانستی دەربارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجام دەدەن

زارى كرمانجى: لە چوارچێوەی هەوڵێكی زانستی هاوبەش و دەگمەن لەسەر ئاستی كوردستان، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەنتەری توێژینەوەی زانستی لە زانكۆی سۆران پڕۆژەیەكی هاوبەش بە ناونیشانی "شیكاری داتای كۆڤید-١٩ و پێشبینیی ئاراستەی بڵاوبوونەوەی لە هەرێمی كوردستان" دەست پێدەكەن.

"زانكۆى سۆران ده‌بێته‌ يه‌كه‌مين ناوه‌ندى ئه‌كاديمى له‌ كوردستان، توێژينه‌وه‌ى له‌سه‌ر كۆرۆنا ئه‌نجام بدات"

ئەم پڕۆژەیە كار دەكات بۆ داهێنانی مۆدێلێكی ماتماتیكی تایبەت بە كوردستان  كە توانای هەبێت پێشبینیی ئاراستەی گەشە و پاشەكشێی پەتاكە بكات و هەڵسەنگاندن بۆ كاریگەری میكانیزم و بڕیارەكانی حكومەتی كوردستان لەسەر رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشییەكە بكات. هەروەها ئەم پڕۆژەیە هۆكار و فاكتەرەكانی هەڵكشانی كەیسەكانی تووشبوون لەم دواییانەدا هەڵدەسەنگێنی و پێشنیاز بۆ بەرگرتن لە هەڵكشانی زیاتر پێشكەش دەكات.

"كردنه‌وه‌ى تاقیگه‌ی پشكنینی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا ڤایرۆس"

شايه‌نى باسه‌، زانكۆى سۆران له‌ ڕێكه‌وتى 2/4/2020، به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى زانكۆ "د. موسليح مسته‌فا" و به‌ یاوه‌ری د. سامان به‌رزنجی" وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، "د. فه‌رسه‌ت سۆفی" پارێزگاری هه‌ولێر، كردنه‌وه‌ی تاقیگه‌ی پشكنینی (ڤایرۆسی كۆرۆنا)ی راگه‌یاند. به‌مه‌ش شاری سۆران بووه‌ یه‌كه‌مین قه‌زا له‌سه‌ر ئاستی عێراق، كه‌ خاوه‌نی تاقیگه‌ی پشكنینی تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنایه‌.

زۆرترین بینراو