زانكۆی سەلاحەدین، ئاهەنگی لە دایك بوون لەنێو حەڕەمی زانكۆ قەدغە دەكات

زانكۆی سەلاحەدین، ئاهەنگی لە دایك بوون لەنێو حەڕەمی زانكۆ قەدغە دەكات

زاری كرمانجی-هەولێر: ئاگاداری سەرجەم مامۆستاو قوتابیان و فەرمانبەرانی، كۆلێژی ئادابی زانكۆی سەلاحەدین دەكرێتەوە، كە ئەنجامدانی ئاهەنگی لەدایكبوون و سەرجەم بۆنە كەسییەكان لەنێو حەڕەمی كۆلێژ قەدەغەیە.
بەپێی نووسراوێكی كۆلێژی ئادابی زانكۆی سەلاحەدین، كە وێنەیەكی دەست زاری كرمانجی كەوتووەو واژووی د. قادر محەمەد حەسەن، راگری كۆلێژەكەی بەسەرەوەیەو رۆژی 20-2-2020 بڵاوكراوەتەوە، ئاراستەی سەرجەم سەرۆكایەتی بەشە زانستییەكان كراوەو تیادا ئەوە خراوەتەروو " پێویستە ئاگاداری سەرجەم مامۆستاو قوتابیان و فەرمانبەران بكەنەوە، كە ئەنجامدانی ئاهەنگی لەدایكبوون و سەرجەم بۆنە كەسییەكان لەنێو حەڕەمی كۆلێژ قەدەغەیە".
لە راگەیاندنەوەكەدا روونیشكراوەتەوە " كە بەگوێرەی پرەنسیپە كارگێڕی و ئاكادیمییەكان، ئەم نجامدانی ئەم ئاهەنگە بۆنانە رێپێدراو نییە.

 

 

 

زۆرترین بینراو