زانیاری له‌سه‌ر ئەو كەسەی بۆ پۆستی قائیمقامی سۆران دیاریكراوە لە زاری كرمانجی بخوێننەوە

زانیاری له‌سه‌ر ئەو كەسەی بۆ پۆستی قائیمقامی سۆران دیاریكراوە لە زاری كرمانجی بخوێننەوە

یٔەندازیار هەڵگورد شێخ نەجیب شێخ عوسمان
‏‎- لە ١-٩-١٩٧٣ لە ناحیەی دیانا لەباوەشی یەکێک لە بنەماڵە ناودارەکانی دەڤەری سۆران لەدایکبووە.
‏‎- بنەماڵەکەیان بەشدارییەکی کاریان لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان و کاریگەری زۆریان هەبووە لە چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵاتییەکان و پەرەپێدانی خوێندەواری و رۆشنبیری لە دەڤەری سۆران و برادۆست.
‏‎-لە تەمەنی یەک ساڵی لەگەڵ خانەوادەکەی یٔاوارەیی یٔێران دەبن لەبەر بەشداریان لە شۆرشی یٔەیلول.
‏‎- خوێندنی سەرەتایی لە شارۆچکەیی دیانا تەواو کردووە.
-خوێندنی دواناوەندی و یٔامادەیی لە شاری ھەولێر تەواو كردووە.
‏‎- ١٩٩١- ١٩٩٨ بەرپرسی ناوچەی هەولێری یەکێتی قوتابیان و لاوانی کوردستان و یٔەفسەری هەواڵگری ھێزێ پێشمەرگەی كوردستان بووە، كە تیایدا یٔەرکەکانی بەو پەڕی توانا و لێهاتوویەوە جێبەجێکردووە.
‏‎- ساڵی ١٩٩٨ -٢٠٠٣ بڕوانامەی بەکالۆریۆس بە پلەی باڵا لە زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی کوین ماری لە لەندەن - بریتانیا وەرگرتووە.
‏‎- ساڵی ٢٠٠٦ بروانامەی تایبەتی بە بواری یٔەندازیاری نیت وۆڕکینگی لە یٔەمەریکا بە دەستهێناوە.
‏‎ -دوا بڕوانامەی ماستەرە لە بواری یٔەندازیاری کۆمپیوتەر و تۆڕەکانی یٔینتەرنێت لە زانكۆی شاڵمەڕشی سوێدی.
‏‎- ساڵی ٢٠٠٩ بۆ یەكەمجار لەسەر یٔاستی كوردستان و عیراق گرووپی قوتابخانەکانی کامبرێجی نێودەوڵەتی دامەزراندوە كە لە لایەن كامبریج بریتانیەوە متمانەپێکراوە.
‏‎-بەڕێوەبەری گشتی گرووپی قوتابخانەکانی کامبرێجی نێودەوڵەتییە.
-شارەزایەكی بەهێز و یٔەزموونێکی دیاری نێودەوڵەتی و خۆجێی ھەمەلایەنەی لە بواری کارگێڕیی و بەڕێوەبردن ھەیە

زۆرترین بینراو