زانیاری نوێ لەبارەی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا و پشکی هەرێم

زانیاری نوێ لەبارەی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا و پشکی هەرێم

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی کە هاوکات پەرلەمانتاری ئەو حزبەیە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت" گفتوگۆکان لەنێوان هەولێر و بەغداد بەردەوام ئەبن ڕەنگە هەفتەی داهاتوو بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی".  دەشڵێت" ئه‌وه‌ی كێشه‌ی كورده‌ لەعێراق ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ و موچه‌ خۆی نابینێته‌وه‌".

 

هەرێم کەمال ئاغا ئەندامی سەکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کەهاوکات پەرلەمانتاری ئەو حیزبەیە لەپەرلەمانی عێراق بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" ئه‌وه‌ی كه‌كێشه‌ی كورده‌ ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ و مووچه‌ خۆی نابینێته‌وه‌، كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م له‌م وڵاته‌( لەعێراق) كێشه‌ی دانپێدانانی مافه‌كانی كورده‌ له‌ده‌ستور جێبه‌جێكردنیه‌تی، مافی مه‌سه‌له‌ی مادده‌ی 140، ئه‌م مافانه‌ی كه‌ له‌ده‌ستور وه‌ریگرتووه‌ وه‌كو یاسای نه‌وت و گاز وه‌كو هێزی پێشمه‌رگه‌ كه‌به‌شێكه‌ له‌ سیسته‌می به‌رگری عێراق تائێستا بێبه‌شكراوه‌ له‌مووچه‌ و پڕچه‌ك كردن و كۆمه‌ڵێك ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ هه‌ن هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ئاماژه‌م پێدان له‌ده‌ستوری عێراق ئاماژه‌ پێدراوه‌ و ده‌نگی پێدراوه‌". 

 

ئەی کە کێشەکە نەتەوایەتی و دەستورییە بۆچی باس لەهۆکاری ڕێکنەکەوتنی هەرێم و بەغداد بەوە باس دەکرێت کەبەشە بودجەی هەرێمە لەپڕۆژە یاسای بودجەی عێراقی؟ لەوەڵامدا هەرێم کەمال ئاغا دەڵێت" ئه‌مه‌ بژێوی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكه‌ ئه‌مه‌ قوتی خه‌ڵكی كوردستان و كارمه‌ند و خه‌ڵكی مووچه‌خۆری كوردستانه‌، شایسته‌ داراییه‌كان بژێوی ڕۆژانه‌ی ژیانه‌، بەڵام ئێستا كێشه‌ی به‌رده‌واممان هه‌یه‌ له‌ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان ئه‌مانه‌ كێشه‌ی گه‌وره‌ن تائێستا خه‌ڵك له‌م ناوچانه‌ بێبه‌شده‌كرێت له‌هه‌ندێك شوێن بۆنموونه‌ ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك (ته‌عریب)ێك به‌شێوازێك له‌شێوازه‌كان هه‌یه‌، ئه‌مانه‌ی كه‌ له‌ڕابردوو به‌ته‌عریب هاتوون له‌ڕژێمی سه‌دام ئێستا به‌شێوازێك له‌شێوازه‌كان ئه‌م گرێبه‌ستانه‌ی كه‌هه‌یانبوو ئه‌وكاتانه‌ی كه‌كورد ده‌ركراوه‌ و گرێبه‌ست بۆ هه‌ندێك خه‌ڵكی ته‌عریب کە له‌شوێنی دووره‌وه‌ هاتوون بۆ خانه‌قین بۆ كه‌ركوك بۆ هه‌ندێك شوێنی تر له‌ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان به‌گشتی تاوه‌كو ناوچه‌ی شه‌نگال، ئه‌مانه‌ كێشه‌ی گه‌وره‌ن ئێستا به‌ڵام به‌رده‌وامی ئه‌مه‌ له‌وانه‌یه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌هه‌مان ئه‌وه‌ی سه‌دام له‌ڕابردوو كردوویه‌تی كه‌زیانێكی زۆری به‌پێكه‌وه‌ ژیان و عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گه‌یاندووه‌". 

هەروەها دەشڵێت" ئێستاش ئه‌و كێشانه‌ی هه‌ن كێشه‌ی گرنگ و كێشه‌ی گه‌وره‌شن واته‌ خه‌ڵك له‌ڕابردوو له‌سه‌ر ماڵ و موڵك و ژیان و گوند و باوباپیرانی ژیاوه‌ ده‌ركراوه‌ له‌ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام بۆیه‌ كێشه‌ی كورد ته‌نها مووچه‌ و بودجه‌و شایسته‌ داراییه‌كان ناگرێته‌وه‌ كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌، كێشه‌ی جوگرافیایه‌، كێشه‌ی مێژووی دور و درێژی خه‌بات و قوربانیه‌كی زۆریش له‌پێناو دراوه‌ تائه‌و مافانه‌ له‌ده‌ستور جێكراوه‌تەوە ئه‌وه‌ی كه‌گرنگه‌ به‌لامانه‌وه‌ وه‌كو كورد وه‌كو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان جێبه‌جێكردنی مافه‌ ده‌ستورییه‌كانمانه‌ له‌ده‌ستوری عێراق". 

 

هەرێم کەمال ئاغا جەختی لەوەکردەوە، بودجه‌ و شایسته‌ داراییه‌كان مافێكی سروشتی خه‌ڵكی كوردستانه‌ كه‌به‌شێكه‌ له‌م عێراقه‌، ئه‌مه‌ مافه‌ و مه‌سه‌له‌ی داواكارییه‌كانی تریش مافێكه‌ له‌ده‌ستور دیاریكراوه‌ بۆ هه‌ردووكیان مافن، ئه‌میان ماف و ژیانه‌ بۆ به‌رده‌وامی ژیان پێویسته‌ ئه‌وه‌ی تریش كه‌مافی ده‌ستوری و یاسایی و نه‌ته‌وه‌یی و جوگرافیە ئه‌مه‌ش مافێكه‌ له‌ده‌ستوری عێراقدا ده‌نگیان بۆ داوه‌ له‌ڕابردوو بۆیه‌ هه‌ردووكیان مافێكن وه‌كو ئاماژه‌م پێدا.

پەرلەمانتارەکەی یەکێتی ئەوەشی وت، ئێمه‌ شتێكمان داوا نه‌كردووه‌ مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ده‌ستوردا هاتووه‌ مافێكی ده‌ستوریمانه‌، یاساییه‌، مێژوو و جوگرافیا هه‌مووی كۆی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ئه‌وه‌ دیاریكراوه‌، جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌مانه‌ و كۆمه‌ڵێك هۆكاری ناسه‌قامگیری عێراق و نه‌بوونی یان سه‌رنه‌كه‌وتنی پرۆسه‌ی دیموكراتی به‌شێوه‌یه‌كی باش و گونجاو، وه‌ بچڕ بچڕی عێراق به‌م شێوازه‌ی كه‌ هه‌یه‌، بوونی به‌شێك له‌ كێشه‌كانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بوونی به‌شێك له‌ كێشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران، بوونی به‌شێك له‌كێشه‌كانی هه‌رێمایه‌تی له‌م ناوچه‌یه‌ به‌گشتی، هەروەها بوونی ئه‌و ده‌ستوره‌ی كه‌ئاماژه‌م پێدا و ترسی كۆمه‌ڵێك وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌دراوسێكانیشمانه‌وه‌، ترسی ده‌رباز بوون یان گواستنه‌وه‌ی ئه‌م كۆپییه‌ ده‌ستوره‌ كه‌جوانترین ده‌ستوره‌ به‌به‌راورد به‌وڵاتانی تر ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و كێشانه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی به‌رده‌وامی عێراق بوون چاوه‌ڕوانی هه‌موو عێراقییه‌كان و به‌تایبه‌تی ئێمه‌ی كوردە له‌پێناو عێراقیه‌كی دیموكراتی قوربانیه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌مان داوه‌.

هەرێم کەمال ئاغای ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەختی لەبۆچوونی حیزبەکەی کردەوە لەو ڕوەوە ڕاشیگەیاند" كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئێمه‌ وه‌كو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان پێمان وایه‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانمان كه‌ له‌ده‌ستوری عێراق هاتووه‌ پێویسته‌ جێبه‌جێ بكرێت به‌مادده‌ی 140 یشه‌وه‌ ئێمه‌ حیزبێكین گوزارشت له‌بیروبۆچوونی خۆمان له‌چوارچێوه‌ی پڕانسیپه‌ نیشتیمانییه‌كان یه‌كده‌گرێته‌وه‌ وە هه‌موو حیزبه‌ كوردییه‌كان و هه‌موو فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانیش ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ناو هه‌ندێك خاڵی هاوبه‌ش و كاری هاوبه‌ش كه‌ڕه‌هه‌ندی نیشتمانی هه‌یه‌ هه‌موومان هاوبه‌شین له‌و بیروبۆچوونه‌ وه‌كو مه‌سه‌له‌ی خاك و نیشتیمان و جوگرافیا". 

هەرێم کەمال ئاغا دەشڵێت" هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌ كوردیییەکان به‌پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و هه‌موو ئیسلامیه‌كانیش هه‌موو لایه‌نه‌كانی تریش له‌سه‌رئه‌وه‌ كۆكیین كه‌مافه‌ ده‌ستورییه‌كانمان جێبه‌جێ بكرێت، وه‌ ئه‌و شایسته‌داراییانه‌ی كه‌هه‌مانه‌ مافێكی ده‌ستورییه‌ پێویست ده‌كات وه‌كو ماف وه‌ ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشه‌ ئه‌مانه‌ی كه‌به‌یاسا و ڕێكخراو جێبه‌جێ بكرێت".

سەبارەت بەڕێککەوتن لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە و ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد لەوبارەیەوە کەپێشتر ڕاگەیەنرا ئەگەری هەیە ڕۆژی پێنج شەممە ئەنجام بدرێت؟ هەرێم کەمال ئاغا وتی" گفتوگۆكان به‌رده‌وامن و گفتوگۆی باش كراوه‌، داتا و لێكگه‌یشتنی باش هاتۆته‌ پێش، ئه‌وه‌ی له‌پرۆژه‌یاسای بودجه‌ هاتووه‌ ڕێككه‌وتنی هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمه‌ ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ناو په‌رله‌مان ئایا ئه‌مه‌ ده‌رباز ده‌بێت؟ تائێستا گفتوگۆی به‌رده‌وام كراوه‌ وامه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌ڵام من واده‌بینم له‌وانه‌یه‌ بخرێته‌ هه‌فته‌ی داهاتوو". 

هەرێم کەمال ئاغا ئەوەشی وت، ئێمه‌ هه‌موومان هه‌موو فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و ده‌قه‌ی كه‌له‌پرۆژه‌یاسای بودجه‌ هاتووه‌ ڕازیین، وه‌ به‌شێكی زۆریش له‌لایه‌نه‌ شیعیه‌كانیش به‌وه‌ ڕازیین له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێك هەموواری بچوكی تێدابكرێت به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌م پێدا هه‌م ئه‌ركی تێدایه‌ و هه‌م مافی تێدایه‌، ئه‌وەی كه‌ئه‌ركه‌ له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕازییە به‌وه‌ی كه‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی سۆمۆ بكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌م داهاته‌ نانه‌وتیانه‌ی به‌داهاتی فیدڕاڵی ناوده‌برێن له‌ ده‌روازه‌ و فڕۆكه‌خانه‌ و ئه‌و شوێنانه‌ی تر ئه‌مانه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕازی بووه‌ له‌پرۆژه‌ یاساكه‌ش هاتووه‌ هەروەها حكومه‌تی فیدڕاڵیش ڕازی بووه‌ وه‌زیری نه‌وت و داراییش له‌و پرۆسه‌یه‌دا ده‌وریان هه‌بووه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی كه‌ له‌ڕابردوو به‌شێوازێك له‌شێوازه‌كان له‌وانه‌یه‌ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بێت.

هەرێم کەمال ئاغا دووپاتیکردەوە، هەرێم ڕازی بووە بەجێبەجێکردنی داواکارییەکانی بەغداد بەپێی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ده‌قه‌كه‌دا هاتووه‌ به‌ڵی هه‌رێمی كوردستان ڕازییه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆی به‌شێك بووه‌ له‌و پڕۆژه‌یه‌ی كه‌ تیمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ گفتوگۆكانیان له‌ڕابردوو ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌م ده‌قه‌ی كه‌ له‌مادده‌ی 10 و 11 له‌ پرۆژه‌یاسای بودجه‌دا هاتووه‌.

دەربارەی ئەگەری تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بودجە بێ فراکسیۆنە کوردییەکان؟ ئاغا دەڵێت" ئێمه‌ واده‌بیین ئه‌مه‌ تێپه‌ڕێندرێت چونكه‌ عێراق هه‌م قۆناغێكه‌ پێویستی به‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ وه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێكه‌ له‌حكومه‌تی فیدڕاڵ پێویستی به‌حكومه‌تی فیدڕاڵ هه‌یه‌."

"تائێستا به‌فه‌رمی كوتله‌سیاسیه‌كانی ناو په‌رله‌مان هیچ پڕۆژه‌یه‌كیان پێشكه‌ش نه‌كردووه‌ به‌ده‌ر له‌مه‌ بیروڕای جیاوازیان هه‌بووه‌ به‌ده‌ر له‌شتی فه‌رمی به‌شێكیان داوایان ده‌كرد هه‌موو مه‌له‌فی نه‌وت ڕاده‌ست بكرێت به‌ڵام به‌نوسراو و به‌فه‌رمی پێشكه‌ش نه‌كراوه‌ به‌شێك ده‌یانوت هه‌موو نه‌وته‌كه‌، له‌و 5-6 ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی كه‌هه‌بووه‌ ته‌نانه‌ت گفتوگۆ بووه‌ له‌گفتوگۆكان تائێستا ئه‌مه‌ ماوه‌ته‌وه‌ واته‌ هەمووارێک نەكراوه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ پێمان وایه‌ ئه‌م ده‌قه‌ تێده‌په‌ڕێنرێت له‌وانه‌یه‌ به‌هەموواری بچووك ئه‌وانه‌ی كه‌له‌ڕابردوو گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرا وه‌كو چه‌ند بژارده‌یه‌ك هه‌بوون له‌گفتوگۆكان نه‌ك به‌فه‌رمی پێشكه‌ش كرابێت تائێستا به‌م شێوه‌یه‌یه‌ بۆیه‌ من واده‌بینم ئه‌م ده‌قانه‌ تێده‌په‌ڕێنرێت و ڕێككه‌وتنه‌كانیش ده‌كرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی عێراق له‌م قۆناغه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ردوو پێویستیان به‌یه‌كه‌ بۆ عێراقێك كه‌بتوانێت وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و ته‌حدایانه‌ی بداته‌وه‌." هەرێم کەمال ئاغا پەرلەمانتاری یەکێتی وایوت"

زۆرترین بینراو