زانیاری نوێ لەسەر منداڵە دۆزراوەکەی سۆران

زانیاری نوێ لەسەر منداڵە دۆزراوەکەی سۆران

محەمەد ئامۆکەیی
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو لە دووسایدی جوندیان منداڵێک دۆزرایەوە دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆران و ئەنجامدانی پشکنین دیاربوو منداڵەکە هیج نەخۆشیێکی وای نەبوو.
رێزان محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی لە دایکبوون و منداڵانی سۆران، بۆ زاری کرمانجی گووتی" هەفتەی رابردوو منداڵێک لە رەگەزی کچ، لە سۆران، لەلایەن کەسێکەوە دۆزرابو,یەوە، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەکەمان، دەستبەجێ پزیشکی پسپۆڕ، دەستی بە پشکنینەکان کردوو دیاربوو نەخۆشیێکی وای نەبوو.
رێزان راشیگەیاند" زۆر کەس سەردانی نەخۆشخانەی دەکرد بۆ لە ئەستۆ گرتی ئەو منداڵە، بەڵام منداڵەکە درا بە ژن و پیاوێک کە هیچ منداڵیان نەبوو لە رێگەی دادگاوە،
جێگای باسە" لەماوەی (15)رۆژی رابردوو ئەمە دووەم حالەتی فڕێدانی منداڵە لە سۆران و تا ئێستاش دیار نیە کە کێ ئەو منداڵانە فڕێ دەدات.

زۆرترین بینراو