زانیاری ورد لە بارەی بارینی بەفر و باران بخوێنەوە

زانیاری ورد لە بارەی بارینی بەفر و باران بخوێنەوە

پسپۆرێکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات لە مانگەدا سێ شەپۆلی بەفر و باران بارین روو لە هەرێم بکات. ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی لە هەژماری کەشوهەوای کوردستان نووسیوویەتی " دوابەدوای شەپۆلێکی بارانبارین لە ڕۆژانی ١٤ – ١٥ ی کانوونی ئەم مانگە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین و بەفربارین  لە مەودای ڕۆژانی ١٧ بۆ ٢١ی ئەم مانگە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بە ھەمان سەرچاوەی نزمەپاڵەپەستۆیەکانی دەریای ناوەراست و کاریگەری بارستە ھەوایەکی ساردیشی لەگەڵ ئەبێت".  

هەروەها هاتووشە، لەم شەپۆلەدا بەھەمان شێوەی شەپۆلی یەکەم پێشبینی دەکرێت زۆرترین بڕی دابارینی بەفر و باران بکەوێتەوە سەر ناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای ھەولێر و دھۆک و سنوری یٔیدارەی ڕاپەرین، لە ناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان کاریگەری مامناوەند بۆ لاواز دەبێت."  
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی پێشبینی دەکات، " تا یٔێستا زانیاری جێگیر سەبارەت بە ئەگەرەکانی بەفربارین لە مەودای شەپۆلی یەکەمدا تەنھا لە ناوچە بەرز و شاخاوییە سنوریەکاندا پێشبینی بەفربارین ئەکرێت لەمەودای شەپۆلی دووھەمدا کاریگەری بەفربارین زیاتر ئەبێت بۆ ناوچە نیمچە شاخاوییەکان دائەبەزێت، بەڵام بۆ سەنتەری شار و پارێزگاکانی ھەرێم تەنھا ئەگەری بارانبارین ئەبێت و پلەکانی گەرما بەو ئاستەی پێشبینی دەکرێت دەرفەتی بۆ بەفربارین نابێت، ئەگەر گۆرانکاری رووبدات ئەوکات زانیاریمان دەبێتەوە."  

دەربارەی سێھەم شەپۆلی باران و بەفر بارین بە ئەگەرێکی ناجێگیر دەکەوێتەوە مەودای رۆژانی ٢٥ بۆ ٢٧ ی کۆتایی مانگ و لەم شەپۆلەدا پێشبینی بەفر بارین بۆ سەنتەری شارەکانیش دەکرێت، بەڵام لەبەر دووری مەوداکەی دڵنیایی نادەن لە سەر پێشبینیەکە تەنھا بەھەند وەریبگرن. 

ماڵپەڕی سپی میدیا

زۆرترین بینراو