زانێتی وەڵامی بەرشەلۆنەی دایەوە

زانێتی وەڵامی بەرشەلۆنەی دایەوە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: خافێر زانێتی ئەرجەنتینی و جێگری سەرۆكی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی داهاتووی لاوتارۆ مارتینێزو ماورۆ ئیكاردی ئەرجەنتینی لەگەڵ یانەكەی ئاشكراكرد.
زانێتی لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی (میدیا سێت)ی ئیتاڵی باسی لە پلانی داهاتووی یانەكەی كردوو داهاتووی هەردوو هێرشبەرە ئەرجەنتینیەكەشی لەگەڵ یانەكەی دیاریكردو چەند پرسێكی گرنگیشی وروژاند.
زانێتی" لاوتارۆ لەگەڵ ئێمە خۆشحاڵەو ئەو داهاتووی یانەكەمانەو ناچێتە یانەی بەرشەلۆنە, ئیكاردی لە هاوینی داهاتوو ناگەڕێتەوە یانەی ئینتەرمیلان و داهاتووی لەگەڵ یانەكەدا یەكلادەكەینەوە, كۆنتی زۆر بە باشی كارەكانی خۆی دەكات و ئەو ئاستی یانەكەی بەرەو پێشبردووەو ئاستی ئینتەری بەرزكردۆتەوە".
زانێتی" لە ساڵی 2010 بەرامبەر بەرشەلۆنەی باشترین یانەی جیهان، ئاستێكی بەرزمان پێشكەشكردو بە شایستەی ئەو یانەیەمان دووچاری شكستكردو لە چامپیۆنزلیگ دوورمان خستەوە, مێسی باشترین یاریزانە كە لەگەڵی یاریم كردووە، ئەو لە توانایدا هەیە لە هەر چركەیەكدا جیاوازی دروستبكات, بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ لە نێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ، باشترین ساتی ژیانی وەرزشیم بوو".

زۆرترین بینراو