زورفی ئەمریكا و كورد پشتی دەگرن، ئێران و شیعەش دژن

زورفی ئەمریكا و كورد پشتی دەگرن، ئێران و شیعەش دژن

زاری كرمانجی: دوای سەردانی كردنی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەیی سوپای قودسی ئێرانی بۆ بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ عامری و مالكی، سێ كەسی دیكە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق پێشنیاز دەكەن.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە میدیاكانی عێراقی بڵاوبوونەتەوە، هەر دوو هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆكایەتی هادی عامری و دەوڵەتی یاسا بەسەرۆكایەتی نوری مالیكی، سێ كەسی دیكەیان بۆ شوێنگرتنەوەی عەدنان زورفی كاندیدی راسپیردراو، بۆ پێكهێنانی حكومەت پێشنیار كردووە، كە بریتین لە، قاسم ئەعرەجی وەزیری پێشووی ناوخۆ و عەبدولحوسێن عەبتان، وەزیری وەرزش و لاوان و عزەت شابەندەر، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق.
ئەمە لەكاتێكدایە ماوەیەكی كم لەبەردەم زورفی ماوە بۆ ئەوەی كارنامە و ناوی كاندیدانی پێشكەشی پەرلەمانی عێراق بۆ ئەوەی كۆبوونەوەی رێكبخرێت و دەنگی لەسەر بدەن، بەڵام تا ئێستا بەشێكی زۆری لایەنە شیعەكان كۆك نین لە سەر زورفی بۆ بوونی بە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران.
بەپێی زانیارییەكان كوتلە كوردییەكان لارییان نییە لەسەر بوونی زورفی بە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، و پێیان راگەیاندووە ئەگەر ئەو بتوانێت لایەنە شیعەكتم رازی بكات كە دەنگ بە كابینەكەی بدەن ئەوە كوردیش دەنگی پێدەدات. هەر چی لایەنە سوونییەكانیشن بەسەر چەند بەرەیەك دابەش بوونە و هەندێكیان دەنگی پێ دەدەن.
چاودێرانی سیاسی لە بارەی زورفی دەڵێن" لەبەر ئەوەی زورفی لە لایەن ئەمریكاوە پەسەندە و پێشوازی لە راسپاردنی ناوبراویان كرد بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ حكومەتی عێراقی، بۆیە گومانی ئەوەی لێ دەكرێت زیاتر بەلای ئەمریكییەكانەوە دابكەوێت، بۆیە ئێران بە بوونی زورفی ئاسوودە نییە و هەوڵەكانی چڕ كردۆتەوە بۆ شكست پێ هێنانی زورفی، بۆیەش وەڤدێكی باڵای سیاسی و سەربازی و هەواڵگری ئێران بە سەرۆكایەتی ئیسماعیل قائانی جێگرەوەی قاسم سلێمانی سەردانی بەغدایان كرد و نیگەرانی خۆیان لەم بارەوە بە سەركردەكانی لایەنە شیعەكان راگەیاندووە و داوایان كردووە بەهیچ شێوەیەك دەنگ بە زورفی نەدەن و شكست بە هەوڵەكانی زورفی بێنن".

زۆرترین بینراو