زۆرانبازێكی بولگاری بە كۆڕۆنا گیانی لەدەستدا

زۆرانبازێكی بولگاری بە كۆڕۆنا گیانی لەدەستدا

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: نیكۆلای شتیریڤ، پاڵەوانی زۆرانبازی وڵاتی بولگاریا دوای رەوانە كردنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی تووشبوونی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە، ئەو پاڵەوانە بەهۆی كاریگەرییەكانی ڤایرۆسەكەوە گیانی لەدەستدا.
رۆژنامەكانی بولگاریا باسی لێوە دەكەن، نیكۆلای لە 19ی مانگی شەشەوە رەوانەی نەخۆشخانە كراوە، بەڵام بەهۆی كاریگەری ڤایرۆسەكەو تێكچوونی دۆخی تەندروستییەوە بەرەبەیانی چوارشەممەی رابردوو گیانی لە دەستداوە.
ئەم پاڵەوانە توانیویەتی ساڵی 2011 بۆ كێشی 125 كیلۆگرامی نازناوی پاڵەوانێتی دان كۆلۆفی نێودەوڵەتی بەدەستبهێنێت، لە ساڵی 2018ش لەسەر ئاستی وڵاتەكەی پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە.
پاڵەوانە تەمەن 33 ساڵەكەی بولگاریا، لە پاڵەوزانێتیەكانی وەرزی رابردوو بەهۆی بەكارهێنانی ماددەی وزەبەخشتەوە بۆ ماوەی چوارساڵ راگیراو لە بەشداریكردن لە پاڵەوانێتیەكان دوورخراییەوە.
لەگەڵ بوونی ئەو سزایەشدا، بەڵام ئەو پاڵەوانە نائومێد نەبوو لە گەڕانەوەو دەیویست دەرفەتێك بێتە پێشی لە پێناو ئەوەی رۆژێك لە رۆژان لە یارییەكانی ئۆڵێمپی بەشداری بكات.
پێشتریش نیكۆلای شتیریڤ لە لێدوانێكیدا گووتبووی" پاشەرۆژی خۆم دەبنم لە یاری زۆرانبازیدا، دەمەوێ هەموو ژیانم لەسەر گۆڕەپانی ئەو یارییە بەسەربەرم".

زۆرترین بینراو