زۆربەی رێكخراوەكان شنگالیان جێهێشتووە

زۆربەی رێكخراوەكان شنگالیان جێهێشتووە

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی: بەهۆی ئەو هێرشە نامرۆڤانەی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2014 بۆ سەر شنگال ئەنجامدرا ژمارەیەكی زۆر رێكخراوی ناوخۆیی و بیانی دوای ئازادكردنی شنگال روویان لەو شارە كرد، بەڵام ماوەیەكی زۆرە رێكخراوەكان شنگالیان جێهێشتووە و ئامادە نین بگەڕێنەوە.
عومەر عەلی، جێگری پارێزگاری مووسڵ بۆ كاروباری رێكخراوی ئاوارەكان بۆ زاری كرمانجی دەڵێ:" ژمارەیەكی زۆر رێكخراو لای ئێمە خۆیان تۆمار كردبوو، بەڵام هەموویان بەردەوام كارناكەن كە ژمارەیان 158 رێكخراوە، زۆربەی رێكخراوەكان روویان لە شنگال كردبوو، بەڵام ماوە ماوە ئەو رێكخراوانە لە شنگال دەكێشنەوە بەهۆی خراپی رەوشی شارەكە ئەو رێكخراوانەی سەردانمان دەكەن پێیان رادەگەینین كە شنگال پێویستی بە یارمەتییە، بەڵام كەس روو لە شنگال ناكات بەهۆی ئەوەی رەوشی ئەمنیی شارەكە جێگیر نیە، بۆیە 50% رێكخراوەكان شارەكەیان جێهێشتووە.
جێگری پارێزگاری مووسڵ جەختی لەوەشكردەوە:" لاوازی بە كاری رێكخراوەكانەوە دیارە لەسەر تاسەری پارێزگای مووسڵ سەرەڕای ئەوەی بەردەوام داوا دەكەین كە رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان روو لە مووسڵ بكەن، بەڵام بەبیانوی نەبوونی ئارامی لە ناوچەكە بەتایبەت لە شنگال هیچ رێكخراوێك ئامادە نییە روو لە شنگال بكات، ئەوانەی پێشتر لە شارەكە بوون زۆربەیان شنگالیان جێهێشتووە".

زۆرترین بینراو