زۆر نووستن ئارەزووی خواردن كەمدەكاتەوە

زۆر نووستن ئارەزووی خواردن كەمدەكاتەوە

لەكاتێكدا كە پزیشكان لەو باوەڕەدان، هەموو كەسێك پێویستە بەلایەنی‌ كەمەوە ڕۆژانە (7 تا 8) كاتژمێر بخەوێت، بەڵام كەسانێك هەن كە بەهۆی‌ گرفتی‌ (زۆرخەوی‌)یەوە دەناڵینن. بەوتەی‌ پزیشكان، زۆرخەوی‌، نەخۆشییەكە كە دەبێتە هۆی‌ ئەوەی‌ تاك لەگەڵ خەوتن بەدرێژایی‌ شەو، بەیانیانیش زۆر بەگران لەخەو هەستێت. لەنیشانەكانی‌ دیكەی‌ زۆرخەوی‌ (شێواوی‌، تووڕەو هەڵچوو، كەم توانایایی‌، كەمبوونی‌ تەركیز‌و كەم ئارەزووكردنی‌ خواردن)ن.
ئەو كەسانەی‌ كە خەمۆكییان هەیە، دەیانەوێت كاتێكی‌ زیاتر بخەون، بەكارهێنانی‌ ماددە سڕكەرەكان‌و خواردنەوەی‌ ماددە كهولییەكان، یان خوادنی‌ ژمارەیەكی‌ زۆری‌ حەب ‌و دەرمان، هەستی‌ خەواڵوویی‌ لای‌ تاك دروست دەكات. لەئەگەری‌ زوو چارەسەرنەكردنی‌ گرفتی‌ زۆرخەویدا، ئەگەرەكانی‌ تووشبوون بەنەخۆشییەكانی‌ (شەكرە، دڵ، خەمۆكی‌، سەرئێشەو پشت ئێشە) زیاد دەكات.

بیروڕا

زۆرترین بینراو