زیاتر لە 18 ملیۆن كەس فۆڕمی داواكردنی هاوكارییە داراییەكانیان پڕ كردووەتەوە

زیاتر لە 18 ملیۆن كەس فۆڕمی داواكردنی هاوكارییە داراییەكانیان پڕ كردووەتەوە

زاری كرمانجی: بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی میدیا عێراقییەكان، لە زاری نوری دلێمی، وەزیری پلاندانانی عێراق، ملیۆنان كەس فۆڕمی داواكردنی هاوكارییە داراییەكانیان پڕ كردووەتەوەو چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوكارین.
بەپێی زانیاریەكانی زاری كرمانجی بە پشت بەستن بە لێداونی میدیا عێراقیەكان، وەزارەتی پلاندانان كار لەسەر لیستی ئەو ناوانە دەكات، كە فۆڕمی داواكردنی هاوكارییە داراییەكانیان پڕ كردووەتەوە و نوری دلێمی وەزیری پلاندانانی عێراق، ئاشكرای كردووە كە تائێستا زیاتر 18 ملیۆن هاووڵاتی لە عێراق و هەرێمی كوردستان فۆڕمەكەیان پڕ كردووەتەوە".
هەر بەپێی زانیاریەكان وەزارەتی ناوبراو لەماوەی داهاتوودا رێگایەكی ئاسان بۆ گەیاندنی هاوكارییەكان دەدۆزێتەوە.

زۆرترین بینراو