زیاتر لە 200 شوێنەوار لە سنووری مێرگەسۆر تۆمار كراون

زیاتر لە 200 شوێنەوار لە سنووری مێرگەسۆر تۆمار كراون

زاری كرمانجی-مێرگەسۆر:
بەرپرسی فەرمانگەی شوێنەواری مێرگەسۆر دەڵێت: "لە سنووری قەزای مێرگەسۆر ژمارەیەكی زۆری ناوچەی شوێنەواری هەن و لە ئێستاشدا تەنها كاری هەڵكۆڵین لە ئەشكەوتی شانەدەر دەكرێت.
سۆران ئەمیر، بەرپرسی فەرمانگەی شوێنەواری مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی راگەیاند: " ئەگەرچی لە سنووری قەزای مێرگەسۆر ژمارەیەكی زۆری شوێنەوار هەن، بەڵام تەنها 200 ناوچەی شوێنەواری تۆمار كراون، هیوادارین لە داهاتوودا شوێنەكانی دیكەش تۆمار بكرێن".
ئەوەشی ئاشكرا كرد " لە ئێستادا تەنها لە لایەن تیمی زانكۆی كامبریجی بەریتانی، لە ئەشكەوتی شانەدەر كاری هەڵكۆڵین ئەنجام دەدرێت و ئەنجامی باشیشی هەبووە.