زیاتر لە 200 هونەرمەند و مامۆستای پەیمانگا سكاڵا لەسەر مەلایەك تۆمار دەكەن

زیاتر لە 200 هونەرمەند و مامۆستای پەیمانگا سكاڵا لەسەر مەلایەك تۆمار دەكەن

 

زاری كرمانجی- سۆران: دوای ئەوەی مامۆستایەكی ئایینی لە گووتەكانیدا تەشهیری بە هەرەمی پەیمانگەی هونەرە جوانەكان كرد، كاردانەوە و تووڕە بوونی لێ كەوتەوە و لە ئەنجامدا زیاتر لە 200 مامۆستا و هونەرمەند سكاڵایان لەسەر ئەو مەلایە تۆمار كرد و راگەیەندراوێكیشان بڵاو كردەوە.
كۆپییەكی راگەیندراوەكە دەست زاری كرمانجی كەوتووە و ناوی 220 كەسی لێی نووسراوە، دەقی نووسراوەكە لە خوارەوە بڵاو كراوەتەوە.

دەقی نوسراوەكە:
شانۆكاران و مامۆستا و خوێندكارانی كۆلیژی وپەیمانگەی هونەرە جوانەكان، كێ دەیەوێت بەشێوەیەكی یاسایی سكاڵامان لەگەڵ تۆمار بكات دژی (مەلا هەڵۆ) با ناوی خۆی زیاد بكات و لە فەیسبوكی خۆی دایبنێ تاوەكو زۆرترین كەس بەشداری ئەو سكاڵا نامەیە بكات.

بەڕێز: دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی، ئێمە كە ناومان هاتووە كۆمەڵێك شانۆكار و مامۆستا و خوێندكاری پەیمانگەی هونەرە جوانەكانین لەكوردستان، سكاڵا تۆمار دەكەین دژی (مەلا هەڵۆ) بەهۆی ئەو قسە نەشیا و ناوزڕاندن و جوێنانەی كەبە هونەرمەند و شانۆكار و پەیمانگەكان و خوێندكاران و كەس و كاری هەمولایەكمانی داوە.

 

بیروڕا

زۆرترین بینراو