زیاتر لە 25 تۆن کەپەکی گەنمەشامی گەڕێندرایەوە

زیاتر لە 25 تۆن کەپەکی گەنمەشامی گەڕێندرایەوە

 

پشتیوان کەریم - سۆران:
لەراگەیێندراوێکی دەروازوی نێودەڵەتی حاجی ئۆمەراندا هاتووە:” ئەمڕۆ یەك شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 2022/8/7 دەستکرا بە گەڕانەوەی بارهەڵگرێک کە بە بڕی بیست و شەش تۆن و 640 کیلۆگرام کەپەکی گەنمەشانی هاوردەی هەرێمی کوردستان کرابوو بۆ وڵاتی سەرچاوە گەرێندرایەوە.

لە راگەیێندراوەکەی دەروازەی نێوێودەڵەتی حاجی ئۆمەران ئەوەش خراوەتەڕوو: کە بە هۆی دەرنەچوون لە پشکنین و هاوتا نەبوون  لەگەڵ رێنماییەکانی کەرەنتینەی کشتوکاڵ بۆیە ڕێگە بە هاوردەکردنی نەدرا بۆ ناو هەرێمی کوردستان و ‌لە لایەن لێژنەی هاوبەشی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە سەرۆکایەتی بنکەی کۆنتڕۆڵی جۆری  حاجی ئۆمەران کەپەکی گەنمەشامی گەرێندرایەوە بۆ وڵاتی سەرچاوە.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران