زیاتر لە 4 هەزار پارچە تەقەمەنی لە ناوبردران

زیاتر لە 4 هەزار پارچە تەقەمەنی لە ناوبردران

زاری كرمانجی-سمیلان:
  رابەر ئەنوەر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كاروباری مین/هەولێر، بەزاری كرمانجی گووت " لە سەر فەرمانی بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری مینی هەولێر، لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنییەكان (EOD) سەربە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان، لە سنووری ناحیەی سمیلان سەربە قەزای چۆمان، زیاتر لە (4514) پارچە تەقەمەنی پاشماوەی جەنگی لەناوبردران و تەقێندرانەوە".
 گووتیشی " ئەو پارچە تەقەمەنیانە لەلایەن یەكەی 522ی ئەندازەی سەربازی  سەر  بە فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانی (1) دۆزرابوونەوە و بەشێوەیەكی سەركەوتووانە لەلایەن تیمەكانمانەوە تەقێندرانەوە و لەناو بردران

زۆرترین بینراو