زیاتر لە 464 ملیۆن و 684 هەزار دینار بۆ رێگای سەرەكی چۆمان-حاجی ئۆمەران، تەرخان دەكرێت

زیاتر لە 464 ملیۆن و 684 هەزار دینار بۆ رێگای سەرەكی چۆمان-حاجی ئۆمەران، تەرخان دەكرێت

زاری كرمانجی-چۆمان: لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەدان ملیۆن دینار، بۆ چاككردنەوەی قۆرت و تاسەكانی ڕێگای سەرەكی چۆمان-حاجی ئۆمەران، تەرخانكراوەو پڕۆژەكە جێبەجێ‌ دەكرێت.
ئەحمەد قادەرسۆر، قائیمقامی چۆمان، ئاشكرای دەكات "ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندی دەربڕیووە بە تەرخانكردنی بری 464 ملیۆن و 684 هەزار و پێنج سەد دینار،بۆ چاككردنەوەی چاڵ و قۆرتەكانی رێگای سەرەكیچۆمان-حاجی ئۆمەران، كە پڕۆژەكە بە بەشێوەی جێبەجێكردنی راستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگا و بانی هەولێر، دەخرێتە واری جێبەجێكردنەوە".
راشیدەگێنێت "رێگای هامڵتۆن چۆمان-حاجی ئۆمەران، ڕێگایەكی ستراتیژی و گشتی ناوچەكەیە و بە چاككردنی خزمەتێكی باش پێشكەش بە بواری هاتووچۆ دەكات، هەروەها هەوڵەكانمان چڕ دەكەینەوە تابتوانین، ڕێگاكە بەشێوەی باشتر بكەوێتە خزمەتی هاتووچۆی هاووڵاتییان و گەشتیاران و بازرگانان، بەهیوایەن ئاستنەگەكان نەمێنن.

زۆرترین بینراو