زیاتر لە 9 هەزار یەكەی نیشتەجێ بوون بۆ كەمدەرامەتانی هەرێمی كوردستان دروستكراون

زیاتر لە 9 هەزار یەكەی نیشتەجێ بوون بۆ كەمدەرامەتانی هەرێمی كوردستان دروستكراون

زاری كرمانجی - مەریوان مەلا حەسەن، گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكوومەتی هەرێم بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی دەڵێ:" وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن یەكێكە لە وەزارەتە خزمەتگوزارەكانی حكوومەت، ئەركی سەرەكیی، بەجێگەیاندن و بەهێزكردنی ژێرخانی خزمەتگوزارییە لە بوارەكانی، دروستكردنی رێگاوبان و پردەكان و چاككردنەوەی رێگاوبان و كۆنتڕۆڵكردنی بار بۆ پاراستنی ڕێگاوبانەكان لە تێكچوون و دابینكردنی یەكەی نیشتەجێكردن بۆ خەڵكی كەمدەرامەت و بیناسازیی گشتی و پاراستنی كوالیتی كەرەستەی بیناسازی لە ڕێگای تاقیگەكانی بیناسازییەوە، لەسەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەم لە دوو مانگی یەكەم وەزارەت پلانی چوار ساڵەی خۆی دارشت، پلانەكەش ئەوە بوو كە رێگای نێوان سەرجەم شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بكرێن بە دوو ساید، ئەو رێگانەش بەشێكی زۆریان تەواوبوونە و رێگاكانی دیكەش كاركردن تێدا بەردەوامە، لەپال ئەمەش دابینكردنی یەكەی نیشتەجێ بوونە، نزیكەی ٩ هەزار یەكەی نیشتەجێ بوون ئێستا لە هەرێمی كوردستان بوونیان هەیە، ئەو یەكانە بەشێوەی جیاجیا دروست دەكرێن، كە هەندێك لەو یەكانە تەواو بوونە و بەسەر كەمدەرامەتان دابەشكراون".

بابەتى پەیوەندیدار ناوخۆ

زۆرترین بینراو