زیانەكانی درەنگ خەوتن لە شەواندا

زیانەكانی درەنگ خەوتن لە شەواندا

ئا- شەهلا رەشید
كەسانێك هەن فێربوون هەمیشە شەوان درەنگ دەخەون، تا درەنگانێكی شەو خۆیان سەرقاڵدەكەن بە مۆبایل یا سەیری فیلم و دراما دەكەن، بەڵام نازانن ئەم درەنگ خەوتنە زیانی هەیە بۆسەر تەندروستییان.
زیانەكانی خەوتن لە درەنگانی شەودا پێكهاتووە لەمانە
- هۆكارێكە بۆ زیادبوونی ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشی شەكرە.
- لەرووی دەروونیەوە تووشی خەمۆكی و بێتاقەتی دەبیت، بەبێ ئەوەی هیچ هۆكارێك هەبێت، وردە وردە رێژەی ئەو خەمۆكیە بەرز دەبێتەوە.
-تواناكانی سەرنجدانت واتە تەركیز تەواو كەمدەبێتەوە، ناتوانیت فێربیت و زانیاری وەربگریت.
-بەرگری لەش كەمدەبێتەوە دژی نەخۆشییەكان، چونكە گۆڕانكاری لە سوڕی خوێندا دروست دەكات و تووشی ژاوەژاو دەبێت، لەهەمانكاتدا زیاتر ئارەق دەكەیتەوە و ماسولكەكانت بێ توانا دەبن، هەستدەكەیت گیانت گرژبووە.
-كاتێك نەخەویت ئەوا بێگومان زیاتر دادەنیشیت، ئەمەش زیان بە بڕبڕەكانی پشت دەگەیەنێت و ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشییەكانی (فەقەرات) زیاد دەكات.
- شەو درەنگ خەوتن دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی هۆڕمۆنی "میلاتونین" كە بەرپرسە لە رێكخستنی چالاكیەكانی لەشی مرۆڤ لە مێشكدا، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی دڵەڕاوكێ و هەستكردن بە دوودڵی.

زۆرترین بینراو