زیانەكانی زۆر دانیشتن

زیانەكانی زۆر دانیشتن

ئا: لاس بڵباس
رەنگە زۆرێك لە ئێمە زۆربەی كاتەكانمان بە دانیشتن بەسەر ببەین ئەمەش بەهۆی شوێنی كارەكانمان یا دانیشتن بەدیار دراماكانەوە بەتایبەتی لەو ماوەیانەی كە كەرەنتین بوو لەكاتی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ،لەوانەیە ئێمە هەست بە حەسانەوە بكەین، بەڵام ئەمە بەڕێژەیەكی زۆر بە هەموو لایەنێكەوە زیانی بۆ ئێمە هەیە، بەتایبەتی زیانی تەندروستی كە تووشی زۆربەی نەخۆشەكانمان دەبێت چونكە ئەم دانیشتنە زۆرە چەوری لە لەشماندا كۆدەكاتەوە لەناو بۆریەكانی خوێن بەمەش تووشی نەخۆشییەكانی كوریستروڵ و شەكرە و زۆری تر.
لەگەڵ ئەمەشدا كێشی لەشمان زیاد دەكات دەبێتە هۆی كۆبونەوەی چەوری لەناو سك و ڕانەكاندا ئەمەش زۆر مەترسی دارە
بەڵام لە مانە هەموو ترسناكتر ئەوەیە كە ئەم دانیشتنە هۆكارێكە بۆ دروستبوونی خۆشی شێرپەنجە، ئەمەش دەگۆڕدرێت بە پێی كات هەتا زیاتر دابنیشیت زیاتر ئەگەری تووشبوونت هەیە بەم نەخۆشییە.
ئەو كەسانەش جووڵەی خوێنیان لە ناو لوولەكانی خوێنیاندا كەمدەبێتەوە بۆیە دەبێت بەردەوام دانەنیشێت لەنێوان كاتەكاندا چەند جارێك هاتووچۆ بكەن تا جوڵەی خوێنیان زیاد بكات هەروەها كێشیان زۆر نەبێت
لەگەڵ ئەمانەشدا پێویستە خواردنە چەورەكان كەم بخۆینەوە و بەزۆری شلەمەنیەكان بخۆین.

 

 

بیروڕا

زۆرترین بینراو