زینای ئەلیكترۆنی

دكتۆرە دیلمان ئازاد حسن، پسپۆری پزیشكی دادوەری مامۆستا لە كۆلیژی پزیشكی


لەوانەیە زۆربەتان ئێستا لەگەڵ بیستنی ئەم وشەیە شۆك دەبن و نازانن مانای چییە؟ مەبەستمان لە زینای ئەلیكترۆنی جۆرێكە لە جۆرەكانی بەدڕەوشتی كەلەم ماوەیەدا سەری هەڵداوە و ئەمانە لەخۆ دەگرێت (گفتووگۆی نێوان دوو كەس بە نیازی بەدڕەوشتی یان پیشاندانی ئەندامەكانی جەستە چ بە وێنە یان ڤیدیۆ لەسەر شاشەی ئەنتەرنێت زۆر لایەنی تریش لەخۆ دەگریت. ئێمەی پزیشكانی دادوەری لەگەڵ كێشە گەورەكانی كۆمەڵگە مامەڵە دەكەین و لایەنی زانستی و ڕاپۆرتی خۆمان دەنوسین، بەڵام لایەنە كۆمەڵایەتییەكان دەبینین رێژەكەی زۆر بووە وەك ئەركی سەرشانمان پێویستە هۆشیاری بدەینە تاكەكانی كۆمەڵگە كە نەوەی ئێمەی تیدا گەورە دەبێت..دڵنیابن لەوەی هیچ شتێك باس ناكرێت تەنها حالەتێك دوو حالەت یان تۆزێكیش زیاتر بێت، لە ئێستادا حالەتی جیابوونەوەی هاوسەران زۆر زیادی كردووە لەگەڵ داڕمانی خێزان دەزانم هۆكاری كۆمەڵایەتی زۆرە، بەڵام لەهەر هەمووی كارەساتتر ئەو هۆكارەیە كە سۆشیال میدیا دروستی دەكات بەتایبەتی ( زینای ئەلیكترۆنی) : لە راستیدا تێكەڵ بوون لە ئەنتەرنێت هیچ جیاوازی نییە لەوەی لە واقیعی ژیان ڕوودەدات.
فەیسبوك و ئینستاگرام و سناپ و تیك تۆك جۆرەها مرۆڤی داوێن خراپ و نا ئاسایی تێدایە لە پشتی شاشەكانەوە گفتوگۆت لەگەڵ دەكەن یەكەم جار بە سڵاوێك دەست پێ دەكات ئینجا یەكتر ناسین و دواتر كارەساتی تر كەخۆشیان نازانن ژیان چۆن سەراو بن تێك دەدات منداڵ و خێزان پەرتەوازە دەكات و كە دەگاتە دادگاو پزیشكی دادوەری كێشەكە چارەسەری زۆر زەحمەتە. كاتێك پرسیار دەكەین لە كەسەكان كە هۆكاری چییە واتكردووە؟ لە وەڵامدا زۆر بە ئاسایی وەڵاممان دەدەنەوە (ئەوشتەی كردوومانە تەنها لەسەر ئەنتەرنێت بوو راستی نەبوو) .لێرەوە دەمەوی بڵێم" بەهیچ شێوەیەك ئەنتەرنێت و راستەقینە جیاوازی نییە زینا هەر زینایە، هەروەها ڕووی قسەم ئاراستەی هەردوو ڕەگەز بكەم كە ئەوانەی ئەم كارە دەكەن ئایا رازی دەبن كەسێك وا لە كەسە نزیكەكانی ئێوە بكات؟؟؟ لێرەوە دەوری مامۆستا ئایینیەكان دەست پێ دەكات كە هۆشیاری زیاتر بدەن بۆ خەڵك كە زینا هەر زینایە لە ئەنتەرنێت و راستەقینە جیاوازی نییە. تكایە ئەنتەرنێت بەكار بینن بۆ وەرگرتنی زانست و رۆشەنبیری نەك بۆ شتی تر.

زۆرترین بینراو