زێدان لیستی یاریزانەكانی راگەیاند

زێدان لیستی یاریزانەكانی راگەیاند

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: زێدنەدین زێدانی راهێنەری ریال مەدرید لیستی یاریزانانی یانەكەی بۆ یاری ئەمڕۆی بەرامبەر لیڤەرپوول ئاشكرا كردو تێیدا چەند یاریزانێكی گرنگی دوور خستۆتەوە.
بەپێی لیستەكە یاریزانان رامۆس و هازارد و كارڤەخال لە لیستەكە دوورخراونەتەوە، بەگوێرەی قسەكانی زێدان رامۆس پێكانی هەیەو هەریەكە لە كارڤەخال و هازاردیش تاز چاك بوونەتەوەو ناكرێت سەركێشیان پێ بكرێت، بۆیە لە لیستەكە ناویان دوور خراوەتەوە, بۆ كلاسیكۆش كاتی خۆی بڕیاری لەسەر دەدرێت، بەڵام لە هەمان كاتدا یاریزان ڤیدی ڤاڵڤێردی یاریزانی هێلی ناوەڕاست بۆ پێكهاتەكە گەڕاوەتەوەو ئەگەری یاری كردنی هەیە.
جێی ئاماژەیە ئەمشەو ریال مەدرید لە یاریگەی دی ستیفانۆ لە یاری چوونی قۆناعی هەشتی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر لیڤەرپوول یاری دەكات .

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو