زێدان هەواڵی خۆشی پێ دەگات

زێدان هەواڵی خۆشی پێ دەگات

زاری كرمانجی- ئاژانسیە هەواڵییە وەرزشییەكان: بەر لە یاری رۆژی دووشەممە بەرامبەر ریال سۆسیداد زێدانی راهێنەری ریال مەدرید كۆمەلێك هەواڵی دڵخۆشكەری پێگەیشت، سەبارەت بەو یاریزانانەی پێكانیان هەیە.
لەم بارەیەوە رۆژنامەی ماڕكا ئاماژەی كردوە كە بارودۆخی (بێنزیما) زۆر باشەو پزیشكان بە زێدانیان راگەیاندوە كە ئەگەری هەیە بۆ یاری سۆسیداد ئامادەبێت، بەڵام زێدان دەیەوێ سەركێشی پێ نەكات و بۆ یاری بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید سوود لە تواناكانی وەربگرێت تا 100% ئامادەبێت، لە لایەكی دیكەوە هەر یەكە لە یاریزانان فیدی ڤاڵڤێردی و مارسلیۆو رۆدریگۆو هازاردو رامۆس و ئۆدەریزۆلا لە گەڕانەوە زۆر نزیك بوونەتەوەو دوایین یەكەی مەشقیان لە هۆڵی وەرزشی و بەشێكیش لە نێو یاریگە بە تۆپەوە ئەنجامداوە، ئەمرۆش دەردەكەوێت كامیان بۆ یاری سۆسیداد ئامادە دەبێت.
لەلایەكی دیكەوە میدیاكانی مەدرید ئاشكرایان كردوە كە لە ئێستادا رامۆس لەهەموو كاتێك زیاتر لەوە نزیكە كە گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید تازە بكاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش نێوان رامۆس و پێرێزی سەرۆك ریال مەدرید بە كاتێكی باش تێپەڕ دەبێت.
جێی ئاماژە پێكردنە، ریال مەدرید دوو یاری قورسی لەم هەفتەیە لەدەرەوەی یاریگەی خۆی هەیە، یاری یەكەم دووشەممە بەرامبەر سۆسیداد دەبێت و دواتریش لە واندا میترۆپۆلیتانۆ رووبەڕووی ئەتلەتیكۆ مەدرید دەبێتەوە.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو