زێدان: ئەم وەرزە بردنەوەی لالیگا لە چامپیۆنزلیگ گرنگتربوو

زێدان: ئەم وەرزە بردنەوەی لالیگا لە چامپیۆنزلیگ گرنگتربوو

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: زێنەدین زێدان، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و پاڵەوانی لالیگا دوای یارییەكەیان ئاماژەی بەوەكرد، كە خۆشترین و باشترین رۆژی ژیانی بەڕێكرد.
زیزۆ دوای یارییەكەی ڤیاریال گووتی" یاریزانەكان لەنێو یاریگەدا جەنگان بۆ بردنەوەی نازناوەكەو زۆر دڵخۆشم، دەتوانم بڵێم ئەمە باشترین رۆژی ژیانی منەو ئەم وەرزە بردنەوەی لالیگا لە چامپیۆنزلیگ گرنگتربوو".
زێنەدین زێدان لە درێژەی قسەكانیشیدا ئاماژەی بەوەكرد" بردنەوەی لالیگا شتێكی باوەڕ پێنەكراوە، ئەمە جەنگێكی بێ وەستان بوو، تۆ جەنگێكی گەورەت بینی لە ماوەی 38 گەڕی لالیگادا، زۆر قوڕسە نازناوی لالیگا ببەیتەوە، كارێكی زەحمەتە، بەڵام یاریزانەكان لە نێو یاریگەدا دەجەنگان، هەر بۆیە زۆر دڵخۆشم و ئەمە خۆشترین رۆژی ژیانمە".
راهێنەرەكەی ریال مەدرید كە لەگەڵ ریال مەدرید، 3 چامپیۆنزلیگ، 2 لالیگا، 2 جامی سوپەری ئیسپانیا، 2 جامی سوپەری ئەوروپا، 2 جامی جیهانی یانەكانی بەدەستهێناوە گووتی" بەڕای من بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا لە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ گرنگتربوو، چونكە زۆر پێویستمان بەم نازناوە هەبوو، دوای ئەوەی زیاتر لە دوومانگ لە ماڵەوە دانیشتین بەهۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە، ئێستا دەتوانین دڵی هاندەرانمان خۆش بكەین، سوپاسی كوڕەكەم دەكەم".
زێنەدین زێدان، لە ماوەی 5 وەرزدا لە 209 یارییدا سەركردایەتی یانەی ریال مەدریدی كرد، 141 بردنەوەی لەگەل لۆس گالاكتیكۆسدا بەدەستهێناوە، هەر 19 یارییەك نازناوێكی بۆ بردوونەتەوە.

زۆرترین بینراو