زێڕنگرێكی سۆران فرۆشیاری زێڕ زیاترە لە كڕیار

زێڕنگرێكی سۆران فرۆشیاری زێڕ زیاترە لە كڕیار

زاری كرمانجی-سۆران: هەڵمەت حاجی نەسڕەدین، خاوەن زێڕنگری هەریاد لە بازاڕی زێڕنگرانی قەزای سۆران، بە زاری كرمانجی رایگەیاند " لەم چەند ساڵەی رابردوودا ئەوە یەكەمینجارە نرخی زێڕ لە بازاڕەكاندا بەم شێوەیە روو لە بەرزبوونەوە بكات، ئەوەش تا راددەیەك كاریگەری هەبووە لەسەر بێ بازاڕی ئێمە، چونكە زۆركەم خەڵك داوای كڕینی زێڕ دەكات، تەنانەت زۆربەی ئەوانەی هاوسارگیریش دەكەن، تەنها بەشێك لەو زێڕەی كە لەسەری رێك كەوتوون دەیكڕن".
ئەوەشی خستەروو " بەپێچەوانەوە لە ئێستادا فرۆشتنەوەی زێڕ لە لایەن هاووڵاتیانەوە لە كڕینی زیاترە، زۆر كەسیش پرسیاری ئەوە دەكات ئایا نرخی زێڕ زیاتر بەرز دەبێتەوە یان دادەدەبەزێت، بەڵام ئێمە هیچ زانیاریمان لەم بارەوە نیەو ئەوە پەیوەندی بە بۆرسەی جیهانیەوەیەوە.

زۆرترین بینراو