زێڕی رەش لە بەرزبوونەوە داییە

زێڕی رەش لە بەرزبوونەوە داییە

ئەمڕۆ نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ بە بەرزی مایەوە، بەشیوەیەك كە نرخی نەوتی برێنت بۆ 34 دۆلار و 94 سەنت بەرز بۆتەوە.
بۆرسەی جیهانی نرخی نەوتی ئاشكراكردووە، لە ئێستا نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت لەبازاڕەكانی جیهاندا بە 34 دۆلار و 94 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە، بەڵام نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی ئەمریكی بە 32 دۆلار و 10 سەنت فرۆشراوە.
لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا نرخی نەوت بە گشتی و نەوتی خاوی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەتایبەتی، دابەزینێكی مێژوییان بەخۆوە بینی هۆكاری ئەو دابەزینە لە نرخەكاندا گەڕێندرایەوە بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و داخستنی سنورە بازرگانییەكان.
ئەمە لەكاتێكدایە كە لە سەرەتایی ئەم مانگەوە رێككەوتنەكەی ئۆپێك پڵەس كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەهۆیەوە رۆژانە 9 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل نەوت كەمكرایەوە، ئەمەش بووە هۆكاری جارێكیتر بەرزبوونەوەی نرخەكانی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا."