سارە حسێن: رێژەی ژنان لە گۆمەڵگەی كوردیدا زیاترە، بەڵام هەموو سێكتەرەكان لای پیاوانن

سارە حسێن: رێژەی ژنان لە گۆمەڵگەی كوردیدا زیاترە، بەڵام هەموو سێكتەرەكان لای پیاوانن

 

محەمەد ئامۆكەیی- زاری كرمانجی: سارە حسێن، ژنە چالاكوانێكی گەرمیانە بۆ چەند ساڵێك دەبێت هاتۆتە نێو كاری رێكخراوەی و رۆلی هەبووە لە هۆشیاركردنەوەی ئافرەتانی سنوورەكەی، بۆ قسەكردن لەسەر رەوشی ئازادی ژن  و هاتنە پێیشیان لەسەرجەم كایەكانی ژیان، سارە حسێن، كارگێڕی كۆمیتەی ژنانی كفری لە دیدارێكی زاری كرمانجی، بۆچوونی خۆی لەسەر چەمكی ئازادی و بەشداری پێكردنی ژنان لە كایەی سیاسی دەخاتەڕوو، دەڵێت" ئازادی بەشێویەكی گشتی لە باشور بەرتسك بۆتەوە لەهەموو بوارەكانی ژیاندا، ژنانیش بەشێكی دانەبڕاوی ئەم كۆمەڵگایەن بەدڵنییایەوە بەدەرنین لە بەرتسككرنەوەی  ئازادی خۆیان و دەربڕینی راو بۆ چونەكانیان، بۆیە دەتوانین بلێین تاڕادەیەكی زۆر ئازادی لە ژنان زەوتكراوە، ئەو نیمچە ئازادیەش كە هەیە كاریگەریەكی خراپی لە سەریان جێهێشتوە نەك باش."
ئەو ژنە چالاكوانە نایشارێتەوە كە كۆمەڵگەی كوردی خێلەكی و پیاو سالارییە، رایدەگێنێت" لە روانگەی زانستی كۆمەڵناسییەو قسە لە بارەی كۆمەڵگەی كوردییەوە بكەین، ئەم كۆمەڵگەی كوردیە لە چوارچێوەی كۆمەڵگەیەكی خێلەكی و باوك سالاریدا دە دۆزینەوە، بەو پێیەی ئەم كۆمەڵگایە خێلەو عەشیرەت و چوارچێوەی خێزاندا دەخولێتەوە، دواتریش دەوڵەت و یاساكانی زیاتر خزمت  بەو بازنە دەكەن لە بارەی كاڵكردنەوەی هەندێك كلتووری نا تەندروست، ئەم بابەتە بەپێی قۆناغ و رۆژگارەكە تاڕادەیەك گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە، بەڵام  ئەم گۆڕانكاریانەش  هێشتا نەبونەتە جێگەی ئومێدی گۆڕانكاری، بەو پێیەی هێشتا باس لە توندووتیژیی خێزانی و پەروەردەی دەكەن."

لە بارەی بەشداری پێكردنی ژنان لە كایەی سیاسی سارە حسێن، گووتیشی" بەشداری پێكردن هەیە نەك بە شداریكردن، رەنگە بلێین جیاوزی چیە؟ جیاوازی ئەوەیە هێشتا ژنان جودی خۆیان بڕوایان بەدەسەڵات و بەشداریكردن نیە، ئەگەر نا رێژەی ژنان لە گۆمەڵگەی كوردیدا زیاترە كەچی سەرجەم سێكتەرەكان هێشتا لای پیاوانن! بەو پێیەش بەشدارییان پێدەكرێت بەشداریكردنە كە لە بەرژەوندی سیاسی و كاركتەرەكانی نێو ملمڵانێی سیاسییەكان بێت، ئەگەر نا ئەو بەشداری پێكردنەش بونی نابێت." سەبارەت بە پێوری یەكسانی و جێندەری ئەم بوارە رچاو نەكراوە و ناكرێت، چونكە وەك لەسەرەوە ئاماژەمان پێكردوە كاریگەری سیستەمی سیاسی و كۆمەڵایەتی لە سەر دابەشكارییەكان هەیە، دەتوانم بڵێم بەشداریكردنەكە بەشدارییەكی راستەقینە نیە، بەڵكو روالەت و رووكەشە.

زۆرترین بینراو