ساڵانه‌ نزیكەی 20 هه‌زار كه‌س سه‌ردانی كانیی زه‌رك ده‌كه‌ن

ساڵانه‌ نزیكەی 20 هه‌زار كه‌س سه‌ردانی كانیی زه‌رك ده‌كه‌ن

 

رەمەزان هەرنی

له‌ ئاكرێ كانیاوێك هەیە بەناوی كانی زەرك  ساڵانه‌ خه‌ڵكێكی زۆر سه‌ردانی ده‌كه‌ن و جگه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كه‌، بووه‌ته‌ شوێنێكی گه‌شتیاری و سه‌رچاوه‌ی داهات بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌.

عەلی مەحمود،  هاووڵاتیەكی بەتەمەنی ئاكرێ‌ یە بە زاری كرمانجی گوت:"  هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌ تا ئێستا خه‌ڵكێك بە مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ریی نه‌خۆشیی زه‌رك سه‌ردانی كانیی زه‌ركیان كردووه‌، بۆیه‌ كانیاوه‌كه‌ به‌ ناوی نه‌خۆشییه‌كه‌وه‌ كراوە , كانیاوه‌كه‌ ناسراوه‌ و له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان و ته‌نانه‌ت پارێزگاكانی تری عێراقیش خه‌ڵك سه‌ردانی ده‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ كانیاوه‌كه‌ مه‌له‌ ده‌كه‌ن نه‌خۆشیی زه‌ركیان هه‌بێت، به‌ڵكو خۆی مه‌له‌كردن له‌ كانیاوێكی سازگار بۆ كه‌سی ته‌ندروستیش سوودێكی زۆری هه‌یه‌ , رۆژانه‌ نزیكه‌ی 50 كه‌س سه‌ردانی كانیاوه‌كه‌ ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش له‌ ساڵێكدا ده‌كاته‌ نزیكەی 20 هه‌زار كه‌س كه‌ كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتوگوزار و ئابووری ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌.

سەعید عەدبوڵا ئابووریناس و خەڵكی ناوچەكە بە زاری كرمانجی راگەیاند :  كانیی زه‌رك له‌ ئاكرێ‌ وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ رووی ته‌ندروستییه‌وه‌ سوودێكی باشی هه‌یه‌، یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتوگوزار و ئابووری, له‌ سنووری ئاكرێ‌ چه‌ندان كانیی تر هه‌ن كه‌ ئاوه‌كه‌یان بۆ نه‌خۆشیی به‌سووده‌.

زۆرترین بینراو