ساڵی رابردوو لە چۆمان 85 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی ناوچەكەیان كردووە

ساڵی رابردوو لە چۆمان 85 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی ناوچەكەیان كردووە

زاری كرمانجی-چۆمان: بەپێی ئامارێكی نەخۆشخانەی چۆمان كە قایمقامییەتی قەزای چۆمان بڵاوی كردۆتەوە، لە ساڵی 2019 نزیكەی 85 هەزار هاووڵاتیی بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر روویان لە نەخۆشخانەی چۆمان كردووە و چارەسەری پێویستییان وەرگرتووە.
هەر لەو ئامارەدا هاتووە، بە بەردەوامی نەخۆشخانەكە دەرمان و چارەسەری بۆ 2 هەزار و 62 نەخۆش دەستەبەر دەكات كە نەخۆشی درێژخایەنییان هەیە. هەروەها ساڵی 2019 لە نەخۆشخانەی چۆمان بەشی منداڵبوون 81 منداڵ لەدایكبوون و 23 هاووڵاتیش كۆچی دواییان كردووە و بەڵگەنامەی وەفاتنامە بۆ كەسە نزیكەكانیان راپەڕێندراوە.
قایمقامییەتی چۆمان ئاماژە بەوەش دەكات، سەرەرای گلەیی لە سیستەمی تەندروستی، بەڵام بە هەوڵ و توانای كارمەندە بەرێزەكانی ئەو نەخۆشخانەیە بەپێی توانای بەردەستیان لە خزمەتكردنی ناوچەكە و ئەو هاووڵاتییانەی سەردانی نەخۆشخانەكە دەكەن بەردەوام بوونە، هەر كەمتەرخەمیەكیش هەبووبێت لە چوارچێوەی رێنمایەكانی حكوومەت كاردانەوەی یاسایی گیراوەتەبەر.

زۆرترین بینراو