سبه‌ی ده‌وامی فه‌رمی له‌ داموده‌زگا‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌

سبه‌ی ده‌وامی فه‌رمی له‌ داموده‌زگا‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌

زاری كرمانجی - هەولێر : رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٧ حوزه‌یرانی ٢٠٢٠، ده‌وامی فه‌رمی له‌ داموده‌زگا‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ میكانیزمی پابه‌ندبوون بە رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

وه‌زاره‌ت، ده‌سته‌ و فه‌رمانگه‌ نه‌به‌ستراوه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ت پابەند دەبن بە دەوام پێکردنی تەنها ڕێژەی ٣٠٪ فه‌رمانبه‌ران و بەشێوەیەکی تەناوب.

له‌ وه‌زاره‌ته‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانیش رێوشوێنی ته‌ندروستی بۆ چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان و سه‌رلێده‌ران ده‌گرێته‌به‌ر كه‌ به‌ بێ به‌ریه‌ك كه‌وتن و رۆتین مامه‌ڵه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت.

داوا له‌ هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی خۆیان و خێزانه‌كانیان پابه‌ندی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بن.

د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
٢٠٢٠/٦/٦

 

زۆرترین بینراو