سبه‌ی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە

سبه‌ی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە

زاری كرمانجی - وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگه‌یاند: لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی تەندروستی قوتابیان دەكات.

دكتۆر ئاڵان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: سبه‌ی دووشه‌ممه‌ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی تەندروستی ناوەندەكانی خوێندن ده‌كرێت، بریار له‌ رێكاره‌كانی خۆپارێزی توندتر ده‌درێت.

گوتیشی: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوای له‌ لیژنه‌ی ناوبراو كردووه‌، رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان توندتر بكرێن.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ گوتی: هه‌ر كاتێ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا داوا له‌ ئێمه‌ بدات بۆ داخستنی ناوه‌نده‌كانی خۆێن ئێمه‌ش پابه‌ندی  لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا ده‌بین بۆ سه‌لامه‌تی گیانی قوتابیان و مامۆستایان، به‌ڵام هیچ بریارێك نه‌دراوه‌ بۆ داخستنی ده‌رگای قوتابخانه‌كان.

زۆرترین بینراو