سبەینێ پرۆسەی خوێندن دەستپێدەکات

سبەینێ پرۆسەی خوێندن دەستپێدەکات

زاری كرمانجی - بڕیارە سبەینێ یەکشەممە، 27-9-2020، پرۆسەی خوێندنی قۆناغی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 دەستپێبکات.

بەگوێرەی بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە، سبەینێ یەكشەممە، 27ی ئه‌یلوولی 2020 پرۆسەی خوێندن لە ھەرێمی كوردستان دەست پێدەكات، كە لە قۆناغی یەكەمدا پۆلی 12ی ئامادەیی بەپێی رێنمایی تەندروستی دەست بە پرۆسەی خوێندن دەكەن.

لە رێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە پێویستە قوتابیان خواردن و ئاو لەگەڵ خۆیان ببەن، چونکە کافتریای خوێندنگاکان دادەخرێن پێویستە دانیشتنی قوتابیان بە شێوەیەک بێت كە مەتر و نیوێك لە نێوانیاندا هەبێت.

بە گوێرەی بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردە بڕیارە رۆژی 10-10-2020، خوێندنی قۆناغی یەكەم و دووەمی بنەڕەتی لەناو ھۆڵ دەستپێبکات.

زۆرترین بینراو