سبەی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانییەكان كۆ دەبێتەوە

سبەی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانییەكان كۆ دەبێتەوە

سبەی یەكشەممە (٢٠١٩/٩/٨ ) كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لە نێوان سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی و شاندێكی حكوومەتی هەرێم لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە دەچێت.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە، كە نەیویست ناوی ببرێت، ڕاگەیاند: "سبەی، یەكشەممە (٢٠١٩/٩/٨ ) كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لە نێوان سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی و شاندێكی حكوومەتی هەرێم لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵی لە بواری بودجە و دارایی و نەوت و گازەوە بەڕێوە دەچێت. پەرلەمانتارانی هەموو لایەنه كوردستانییەكانیش له كۆبوونەوەكەی بەیانیدا بەشدار دەبن."

زۆرترین بینراو