سبەی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا

سبەی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەچێتە بەغدا

زاری كرمانجی: دوای سەردانی كردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا و ئەنجامدانی چەندین كۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ سەرۆكایەتی كۆمار و پەرلەمان و حكومەت و كەسایەتییە سیاسییەكانی عێراق، كە لەلایەن شرۆڤەكاران و سیاسیەكانی عێراق بە كۆبوونەوەی سەركەوتوو وەسفكرا، بڕیارە سبەی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرەو بەغدا بچێت.
بەپێی قسەی شرۆڤەكاران كۆبوونەوەكانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رێككەوتنەكانی شاندی هەرێم لەگەڵ بەغدا ئاسانتر دەكات و هەر دوولایان ئومێدی گەیشتن بە رێككەوتنیان هەیە.

زۆرترین بینراو