سبەی لە رواندز دەست بەدابەشکردنی نەوت دەکرێت

سبەی لە رواندز دەست بەدابەشکردنی نەوت دەکرێت

زاری کرمانجی- رواندز: سبەی چوارشەممە رێکەوتی ١٨-١١-٢٠٢٠ لە سەنتەری شاری رواندزو گوند و ئاوایەکانی دەست بەدابەشکردنی نەوت دەکرێت لە رێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە.
لەم بارەیەوە نەبەز فەقێ عەوڵا، سەرپەرشتیاری دابەشکردنی ستوومەنی لە سنوری دەرەوەی هەولێر بە زاری کرمانجی راگەیاند: سبەی چوارشەممە لەناوسەنتەری شاری رواندز و گوندو ئاوایەکانی دەستدەکەین بە پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت لە رێگەی بریکارەکانی خۆراک، لەدوای رواندزیش لە بالیسان پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوام دەبێت.
دابەشکرنی نەوت لەکاتێکدا کە بەهۆی هاتنی ئەو شەپۆڵە سەرماو سۆڵەیە پلەکانی گەرما نزم بوونەتەوەو خەڵک بۆ خۆگەرمکردنەوە پێویستی بەهۆیەکانی گەرمکردنەوە هەیە".

زۆرترین بینراو