سروشت تیپێكی پڕ لە ورە

سروشت تیپێكی پڕ لە ورە

ئا/ ئومید خەلیل


ئەو تیپە لە 21-9-2017 دامەزراوە، بیرۆكەی دروستبوونی لەلایەن وەرزشوانان مستەفا ساڵح و هێمن ئیسماعیلەوە بووە و لەو رۆژەوە بە سەر چەندین بەبەست و كێشە زاڵ بووە و توانیوانە بە شێوەیەكی كاریگەری بەشداری سێ خول بكەن، ئەم تیپە بە هۆی یاریزانە بە تواناكانییەوە هەمیشە تێپێكی حیساب بۆكراو بووە و بە ئاسانی ملی نەداوەتە دۆڕان، هەمیشە پاریان بۆ سەركەوتن كردووە، سەركەوتن لە یاری، سەركەوتن لە بەدەست هێنانی نازناوی ئەخلاقی، سەركەوتن لە بەدەست هێنانی خۆشەویستی هاندەران، سەركمەوتن لە بەدەست هێنانی نازناوە یەك لە دوا یەكەكان.
جێگر شەقڵاوەیی، راهێنەری ئەم تیپەیە و بە تاكتیك و شێوازی تایبەتی خۆی لە راهێنانی جەستەیی و تاكتیكی كاتی یاری كردن توانیویەتی تیپەكەبەرەو كەنارەكانی سەركەوتن ببات.
بۆیەش هەمیشە یاریزانەكانیان بەو پەڕی بڕوا بەخۆ بوونەوە پێ دەخەنە ناو یاریگا.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو