سعوودیە لەبارەی ناكۆكی ئەمریكا و ئێران هەڵوێستی خۆی ڕادەگەیەنێت

سعوودیە لەبارەی ناكۆكی ئەمریكا و ئێران هەڵوێستی خۆی ڕادەگەیەنێت

 

زاری كرمانجی: وەزیری كاروباری دەرەوەی سعوودیە (عادل الجبیر) لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە ریازی پایتەختی سعوودیە لە بارەی گرژی و ناكۆكییەكانی ئەمریكاو ئێران ئەوە دەخاتەڕوو كە سعوودییە هەموو هەوڵێك دەدات بۆ رێگریكردن لە ڕوودانی جەنگ، بەڵام بە هەموو هێزیشییەوە ئامادەكاری دەكات بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەو مەترسییەك.
وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ئێران تۆمەتبار دەكات بەوەی كە بۆتە هۆكاری ناسەقامگیری ناوچەكە و داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات كە بریاری خێرا دەربكات بۆ رێگریكردن لەو فەوزایەی كە رژێمی ئێران لە ناوچەكە دروستی كردووە بە تایبەتی دوای تێكشكاندنی كەشتییە نەوتیەكانی سعوودیە لە كەنداوی عەرەبی . ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی سعوودییە لە كاتێكدایە كە مەلیك سولەیمان داوای لە وڵاتانی عەرەبی و كەنداو كردووە كە كۆنگرەی لوتكەی سەرۆكەكان لە مەككە ئەنجام بدرێت.

بیروڕا

زۆرترین بینراو