سكرتێری پەرلەمان دەبێت پەرلەمان و حكوومەت تەواوكەری یەكدی بن

سكرتێری پەرلەمان دەبێت پەرلەمان و حكوومەت تەواوكەری یەكدی بن

 

سكرتێری پەرلەمانی كوردستان دیاركرد:" دەبێت پەرلەمان و حكوومەت تەواوكەری یەكدی بن و پرۆژەی چاكسازی هەرچی زووە دەبێت پەسەند بكرێت، چونكە سوودمەندی یەكەم خەڵكی كوردستان دەبێت لەو پرۆژەیە.

مونا قەهوەچی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان بۆ هەفتەنامەی زاری كرمانجی رایگەیاند:"لە خولی رابردوو و خولەكانی دیكە پێكهاتەكان هەمیشە رۆڵی ئیجابیان هەبووە لە پرسە نیشتمانییەكان و لەو پرسانەی كە پەیوەندییان بە خەڵكی كوردستانەوە هەیە، ئەو پرسانەی كە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستانیان تێدایە، بێگومان پێكهاتەكان رۆڵی ئیجابی باشیان هەبووە، بۆیە بەشداریكردنی پێكهاتەكان لە حكوومەت لە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستاندایە، چونكە هەرێم شوێنی پێكەوەژیانە، بۆیە بە پێویست دەزانین كە لە هەموو دامودەزگاكانی حكوومەت بەشداری كارایان هەبێت.

قەهوەچی، روونیشیكردەوە:" بە پێویست دەزانین پرۆژەی چاكسازی بێتە كایەوە و پەسەند بكرێت، كە خەڵكی كوردستان سوودمەندی یەكەم دەبێت، دەبێت لەگەڵ ئەو پرۆژە خزمەتگوزارییانەی كە رەهەندی داراییان هەیە، دەبێت گفتوگۆ لەگەڵ حكوومەتی هەرێم بكرێت، بۆ ئەوەی جێبەجێ بكرێن، بۆیە دەبێت پەرلەمان و حكوومەت تەواوكەری یەكدی بن".

زۆرترین بینراو