سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌ تیرۆرستییه‌كانی به‌غدا ده‌كات

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌ تیرۆرستییه‌كانی به‌غدا ده‌كات

 له‌راگه‌یاندراوێكدا، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌ تیرۆرستییه‌كانی ئه‌مرۆی به‌غدا ده‌كات.

ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌:

به‌ توندی سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستییه‌ خۆکوژییانه‌ ده‌که‌ین که‌ ئه‌مڕۆ له‌ به‌غدا به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه‌ هاووڵاتیانی کرده‌ ئامانج و ژماره‌یه‌کی زۆریان شه‌هید و بریندار بوون. پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌کانیان ده‌که‌ین و هاوسۆز و هاوخه‌میانین، هیوای سه‌لامه‌تی و زووچاکبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازین. هه‌رێمی كوردستان به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی پێشوازی له‌ برینداران و به‌ركه‌وتووانی هێرشه‌كان بكات و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كی پزیشكیی پێویستیان پێشكه‌ش بكات.

ئه‌م هێرشه‌ تیرۆرستیانه‌ نیشانده‌ری قه‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆرن و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان و ته‌واوی هێزه‌ سیاسییه‌كانی وڵات ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تیی نیشتمانی بۆ ته‌بایی و یه‌كڕیزی و هاوبه‌شی و پێكه‌وه‌كاركردن له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دییه‌كان و ده‌ربازكردنی وڵات له‌ مه‌ترسی و ئاڵۆزی و كێشه‌ و قه‌یرانه‌كان.

سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان

2021/1/21

زۆرترین بینراو