سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانیى عێراق كرد

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانیى عێراق كرد

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13/1/2021 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێز شهاب جاهد زه‌نگه‌نه‌، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانیی عێراق كرد.
له‌ دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی به‌بۆنه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كه‌ی و ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانیی عێراق، پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزیان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌رك و پۆستی تازه‌یدا بۆ خواست.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌ ڕۆڵی سوپای عێراق وه‌ك سوپایه‌كی نیشتمانی بۆ پارێزگاری و به‌رگریكردن له‌ وڵات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كرده‌وه‌ و یادی سه‌دساڵه‌ی دامه‌زراندنی له‌ سوپا پیرۆز كرد.
لای خۆیه‌وه‌ شهاب جاهد زه‌نگه‌نه‌، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانیی عێراق، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێشوازیكردنی ده‌ربڕی.

زۆرترین بینراو