
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمه‌نستان ده‌كات
زاری كرمانجی - ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2021/2/25 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ئارتاك ئاپیتۆنیان جێگری وه‌زیری ده‌وه‌ری ئه‌رمه‌نستان كرد.
له دیداره‌كه‌دا كه باڵیۆزی ئه‌رمه‌نستان له عێراق و كونسوڵی گشتییان له هه‌ولێر ئاماده بوون ، په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌رمه‌نستان تاووتوێ كرا.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمه‌نستان، خواست وئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی نیشاندا بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له گشت بواره‌كاندا . سوپاسی هه‌رێمی كوردستانیشی كرد بۆ گرنگیدانیان به پێكهاته‌ی ئه‌رمه‌نی له هه‌رێم كه نوێنه‌رایه‌تییان له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه و وه‌ك گشت پێكهاته‌كانی تر ، مافه‌كانیان پارێزراوه.