سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ سیاسه‌تكاری ناسراوی كورد عوسمان بایده‌میر ده‌كات 

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ سیاسه‌تكاری ناسراوی كورد عوسمان بایده‌میر ده‌كات 

زاری كرمانجی - ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2021/2/25 مه‌سرور بارزانی ،سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ سیاسه‌تكاری ناسراوی كورد عوسمان بایده‌میر كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌ گرنگیی یه‌كڕیزی نێوان هێز و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان و خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ی گه‌لی كورد كرا له‌ پێناو پاراستنی مافه‌ ڕه‌واكانیدا.

عوسمان بایده‌میر پشتیوانی خۆی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی ، كه‌ جێی ئومێدی گه‌لی كورده‌ و پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان پشتیوانیی بكه‌ن.

سه‌رۆكی حكومه‌ت سوپاسی پشتیوانیی عوسمان بایده‌میری كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ خه‌بات و تێكۆشانیدا له‌ پێناو گه‌لی كوردستان.

زۆرترین بینراو