سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جەژنی قیامە له‌ خوشك و برایانی مەسیحی پیرۆز ده‌كات

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جەژنی قیامە له‌ خوشك و برایانی مەسیحی پیرۆز ده‌كات

زاری كرمانجی - نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا جه‌ژنی قیامه‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیح له‌ ھاووڵاتیانی مه‌سیحی پیرۆز ده‌كات.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویته‌ر په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌ نووسیوویه‌تی: جه‌ژنی قیامه‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیح له‌ ھاووڵاتیانی مه‌سیحی له‌ هه‌رێمی كوردستان و جیهان پیرۆز ده‌كه‌م.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت: ئەگەرچی لە پارساڵەوە ڕێوڕەسمی جەژنی قیامە بە هۆی پەتای کۆرۆناوە سنووردار کراوە، بەڵام جەژنی قیامە خۆی بیرهێنەرەوەی تازەبوونەوە و هەستانەوەیە و موژدەی ڕۆژانی باشتری پێیە.

زۆرترین بینراو