سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ سێ پۆستی باڵا ئیمزا ده‌كات

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ سێ پۆستی باڵا ئیمزا ده‌كات

زاری كرمانجی - هەولێر : به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12/7/2020 فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ دانانی به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی پۆلیس، پۆلیسی هاتوچۆ و ڕه‌گه‌زنامه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ و فه‌وزی هه‌ریری سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، پاش ئیمزاكردنی فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ به‌ڕێزان لیوای پۆلیس تارق ئه‌حمه‌د ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی هه‌رێمی كوردستان، لیوای پۆلیس عه‌بدولقادر عه‌زیز ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان و لیوای پۆلیس به‌ڕێز هێرش ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕه‌گه‌زنامه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی له‌ وته‌یه‌كدا وێڕای ئاماژه‌ به‌ ئه‌رك و خزمه‌ت و ئه‌زموونی دیار و جێپه‌نجه‌ی به‌رچاوی پێشتریان له‌ بواری كاره‌كانیاندا، پیرۆزبایی لێكردن و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌رك و پۆستی تازه‌دا بۆ خواستن.

 

زۆرترین بینراو